ژیان به‌سه‌ربردن له ناوچه شاخاوییه‌كان مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌متر ده‌كاته‌وه

19.10.2009
چه‌ند توێژه‌رێكی زانكۆى زیوریخ گوتیان ئه‌و كه‌سانه‌ى له ناوچه شاخاوییه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به به‌راورد له‌گه‌لڕ ئه‌وانه‌ى له ده‌شتاییه‌كاندان كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كان ده‌بنه‌وه. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤارى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌ریكی بۆ دڵ بڵاوكرابووه و چه‌ند توێژه‌رێك له په‌یمانگای پزیشكی خۆپارێزی و كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماده‌یان كردبوو ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ى له به‌رزایی چیاكان له‌دایك بوونه و ده‌ژین كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌لته‌ى مێشك ده‌بنه‌وه . توێژینه‌وه‌كه كه دوو ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌سی گرته‌وه تیشكی خسته سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مولووله‌كانى خوێن و په‌یوه‌ندییان به له‌دایك بوون و ژیان به‌سه‌ر بردن له به‌رزایی چیاكان . به‌پێی گوته‌ى ده‌یڤید فێه ئاماده‌كارى توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتوه كه مه‌ترسی مردن به‌هۆى جه‌لته‌ى دڵ به‌رێژه‌ى له سه‌دا 22 كه‌متربووه‌ته‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه له‌چیاكان ده‌ژین به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رزیی چیاكه له هه‌زار مه‌تر زیاتربوو، هه‌روه‌ها رێژه‌ى تووشبوون به جه‌لته‌ى مێشكیش له سه‌دا 12 كه‌م بووه‌ته‌وه .ده‌یڤد ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هۆكارى ئه‌مانه ناگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكی چیاكان په‌یره‌وى له سیسته‌مێكی خۆراكیی دیاریكراودا ده‌كه‌ن، به‌لكو بۆ خۆگونجاندنی له‌شیان له‌گه‌لڕ كه‌شوهه‌واى ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌رێته‌وه . هه‌روه‌ها ده‌لێت : " هه‌واى ناوچه شاخاوییه‌كان وشكتر و چرِی كه‌متره له ناوچه ده‌شتاییه‌كان، كه ئه‌مه‌ش شتێكی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ئه‌ركی ئه‌ندامه‌كانى له‌ش، هه‌روه‌ها تینی تیشكی خۆر و سووده‌كانی به‌هێزتره له ناوچه شاخاوییه‌كان كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ڤیتامین (دی) زیاتر به‌رهه‌م بهێنرێت له له‌شی مرۆڤدا " . توێژه‌ره سویسرییه‌كه ئه‌وه‌شی خسته رِوو كه ئه‌و خۆراكانه له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا به‌رهه‌م هێنراون به‌هایه‌كی به‌رزتریان هه‌یه له‌وانه‌ى كه له ناوچه‌كانى دیكه‌دا دێن، و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجامدانى چالاكیی وه‌رزشی له ناوچه شاخاوییه‌كان وه‌كو رۆیشتن سوودێكی زیاتری بۆ له‌ش هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ل وه‌رزشی ده‌شتاییه‌كان، چونكه وه‌رزش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ماسولكه‌كانى دڵ و ده‌ماره‌كانى خوێن به‌هێز ده‌كات .