ماڵپەڕى خازر بۆ ئێوەیە

 

ماڵپەڕى نوێى خازر بەشێوازێکى نوێ و سەردەمیانە بۆ ئێوەى خوێنەرانى خۆشەویست و خەمخۆرانى ووشەى رەسەنى کوردى کرایەوە . خازر دەزگایەکى رۆشنبیرى فراوانەو خاوەن ئامانجى تایبەتى خۆیتى ، کە بایەخ بە مێژووى پاڕاوى کوردى کە هەڵقوڵاوى هزرى کوردى بێت و پێگەیاندن لەسەر بنەماى ئازادى دەدات . کە ئازادى جوانترین دیارى خوایە بۆ مرۆڤ ، گەر مرۆڤ بزانێت سوودى لێوەرگرێت .

هەر لە ٤-٥-١٩٩٥ کە سەنتەرى رۆشنبیرى بەردەڕەش دامەزرا وەکو یەکەمین سەنتەرى دەڤەرەکەو دووەمین سەنتەر لە ئاستى کوردستان ، لەسەر ژێربەنایەکى پتەوى رۆشنبیرى بیر لە فراوانى کارى چاندى کرایەوە ، دواى ١٤ ساڵ ئەمڕۆ پەرتوکخانەى گۆران کە یەکەم پەرتوکخانەیە لە دەڤەرى بەردەڕەش کراوەتەوە کە دەڤەرێکە گەورەترە لە سنوورى دەوڵەتى پاشایەتى بەحرەین ن و ژمارەیەکى زۆرى پەرتووکى هەمەچەشن تێیدا هەیە لەپێناو سوود لێوەرگرتنى خوێنەران .

گۆڤارى خازریش لە ١٦-١١-٢٠٠٢ وەکو یەکەم گۆڤار لەدەڤەرى بەردەڕەش دەرچوو ، کە ژمارەیەکى زۆرى نووسەرو رۆژنامە نووس لەو قوتابخانەیە پێگەیشتن و ئەمڕۆ کارى جۆراو جۆرى رۆشنبیرى بەشێوازى جۆراو جۆر و سەردەمیانە دەکەن ، و هەروەها بۆ یەکەمین جار رۆژنامەى خازر وەکو پاشکۆى گۆڤارەکە لەو دەڤەرە گەیشتە دەستى خوێنەران .

گۆڤارى خازر هەرچەندە لەبەردەڕەش دەر دەچێت و بەردەڕەشى دایەناساند ، گۆڤارێکى کوردستانیەو لەهەمو شوێنەکانى کوردستان بڵاو دەبێتەوە .

ماڵپەڕى خازریش وەکو یەکەم ماڵپەڕ لەو دەڤەرە لە ٣-٥-٢٠٠٨ کرایەوە ، بۆجارى دووەمیش بەشێوەیەکى جوانتر لە ٢٢/٦/٢٠٠٩ کرایەوە کەباشترین پردى پەیوەندیە لەنێوان ئێمەو  ئێوە بۆ زیاتر خزمەت و داهێنانى ئەدەبى و ، ووشەى کوردى ، ئەم ماڵپەڕە هى ئێوەیەو بۆ ئێوەیە ، بایەخ بە دیدو بۆچونەکانتان دەدات ، ماڵپەڕى خۆتان دەوڵەمەندبکەن و پێکەوە خزمەتى مرۆڤایەتى و نەتەوایەتى بکەین ، هەروەکو لە درووشمى خازر نووسراوە ( خازر رووداوەکانى ژیان تۆمار دەکات ) و سات بەسات ژیان لاپەڕەیەکى نوێ هەڵدەداتەوە کە پێویستى بە تۆمارو شرۆڤە هەیە چونکە ئەو ژیانەى شرۆڤە و تۆمار نەکرێت شایانى ژیان نیە و ناتوانیت سوودى لێوەرگریت ، بۆیە خازر پێویستى بەهەمووتان هەیە و هەموو زانیاریێکتان دەخاتە بەردەست ، ئێوەش بەزانینەکانتان هاوکارمان بن ، دۆستایەتى خازر بکەن و بابەتى بۆ بنووسن لەرخنەو پێشنیارە بەسوودەکانتان بێ بەشمان نەکەن چونکە ماڵێکە بۆ ئێوەو ئاوادانى بکەن ، هەرکەس هاتە ئەو ماڵە پێشوازى دەکرێت و بەباوەشێکى پڕ لە گوڵ دەگەڕێتەوە ،  چونکە دەمانەوێت هزرەکان جوانبن ، جوان بیر بکەنەوە و بەرهەمى جوان بدەن و دونیایەکى پڕ لە گوڵ و گوڵستان درووست بکەن کە ژیان جوان دەبێت و مانایەکى گەورە دەدات بەسەر هەموو تەنگ و چەڵەمەکان زاڵدەبین .

ماڵپەڕى خازر دەستە گوڵێکە پێشکەش بە ئێوە خوێنەران و رۆشنبیران لە هەر شوێنێکى ئەم جیهانە پڕ لە کێشەیەبن .

 

 

 

سەعید مەموزینى

10.7.2009