ماڵدینی و هێمای دڵسۆزی
ئا : مه‌ردان حسێن كۆچه‌ر

2009-10-11
پاولۆجیزاری ماڵدینی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و كاپتنی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی له 26 / 6 / 1968 له باكوری ئیتاڵیا له شاری میلانۆ له دایك بوه ، ویه‌كێكه له باشترین یاریزانانی هێلی به‌رگری له جیهانی تۆپی پێ ، ماڵدینی یاریزانێكی دڵسۆزه و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌یه ورِێز له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت ، هه‌ر به‌بیستنی ناوی ماڵدینی زیره‌كی و لێهاتوویی و بلیمه‌تی ئه‌م یاریزانه‌مان دێته به‌رچاو ، ئه‌وه‌ی ماڵدینی له یاریزانانی تری هێلی به‌رگری جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه به ئاسانی وبێ توند‌و تیژی تۆپ له ژێر قاچی هێرشبه‌ران دوور ده‌خاته‌وه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش ماڵدینی توانای هه‌یه جم‌وجۆل به هێرش به‌ران بكات ، ماڵدینی له خێزانێكی وه‌رزش دۆست گه‌وره بوه باوكیشی له‌م یانه‌یه یاریكردوه سه‌یرتر له‌مه ئێستا كورِه‌كه‌ی ماڵدینیش كه ناوی ( كریستیان )ه له قوتابخانه‌ی تازه پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه‌و خه‌ریكه ریرِه‌وی باوك و باپیری بگرێته به‌ر .
ماڵدینی و ئه‌ی سی میلان :
ماڵدینی له ساڵی 1979 له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا بوو چوه رێزی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له قۆناغی تازه پێگه‌یشتوان ، ماڵدینی ده‌ڵێت هه‌رگیز من ئه‌م ووشانه‌ی باوكم له یاد ناكه‌م كه ده‌یگوت " داوات لێ ده‌كه‌م به ئاستی به‌رزو برِوا به خۆبوون وه‌كو یاریزانێكی لێهاتو یاری بكه بۆ بێده‌نگردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ركابه‌ریت ده‌كه‌ن و ره‌خنه‌ده‌گرن "
ماڵدینی ئه‌و كات منداڵ بوو وشه به وشه قسه‌كانی باوكی له گوێ ده‌گرت بۆیه ئه‌مه‌ی لێ ده‌رچوو به‌راستی بێ وێنه‌یه ، له 20 / 1 / 1985 كه ته‌مه‌نی ( 16 ) ساڵ بوو یه‌كه‌م یاری بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان كرد به‌رامبه‌ر یه یانه‌ی ئۆدینێزیی ئیتاڵی ، سه‌ره‌تا ماڵدینی وه‌كو یاریزانێكی پته‌و به دیاركه‌وت هه‌وڵیدا یاری له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی میلان‌دا بكات به‌لاَم به هۆی بچوكی ته‌مه‌نیه‌وه نه‌توانرا یاری بكات ، دواتر له وه‌رزی 1985 - 1986 توانی جێگای خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بكات و ئاستێكی به‌رز نیشان بدات و بوو به باشترین یاریزانی گه‌نج له ئیتاڵیا ، له 4 / 1 / 1987 ماڵدینی یه‌كه‌م گۆڵی خۆی تۆماركرد له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ( كۆمۆ )ی ئیتاڵی ، ماڵدینی له ساڵی 1991 چوار گۆڵی تۆماركرد له 26 یاری كه ناسرا به وه‌رزی زۆر گۆڵ كردنی ماڵدینی چونكه له هیچ وه‌رزێك نه‌یتوانیوه له‌مه زیاتر گۆڵ تۆمار بكات ، ئه‌م یاریزانه مێژوویه‌كی جوانی هه‌یه له زۆر كۆنی و مانه‌وه‌ی یاریكردندا كه ژماره‌ی یاریه‌كانی له هه‌زار زیاتر تێده‌په‌رِێت له هه‌موو خول و پاڵه‌وانیه‌كانی تۆپی پێدا ، پاولۆ ماڵدینی رێزێكی تایبه‌تی بۆ گیراوه له لایه‌ن گارگێرِی یانه‌و هانده‌رانی یانه‌كه كه ره‌وا نابینرێت هیچ یاریزانێك درێسی ژماره ( 3 ) له به‌ر بكات كه وه‌كو رێزلێنانه بۆ ماڵدینی .
ده‌سكه‌وته‌كانی ماڵدینی له‌گه‌ڵ ئه‌ی سی میلان :
حه‌وت جار به ده‌ست هێنانی خولی ئیتاڵیا له سالاَنی :
( 1988 ، 1989 ، 1991 ، 1992 ، 1993 ، 1994 ، 1996 ، 2003 )
پێنچ جار جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا له سالاَنی : ( 1988 ، 1991 ، 1993 ، 1994 ، 2002 )
سێ جار جامی جیهانی بۆ یانه‌كان :
( 1989 ، 1990، 2007 )
پێنچ جار خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا :
( 1989 ، 1990 ، 1994 ، 2003 ، 2007 )
پێنچ جار جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا :
( 1989 ، 1990 ، 1994 ، 2003 ، 2007 )
جارێك جامی ئیتاڵیا له ساڵی : ( 2003 )

ماڵدینی و ئیتاڵیا
ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه ماڵدینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان پێشكه‌شی كرد هۆی سه‌ره‌كی بانگهێشت كردنی ماڵدینی بوو بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا چونكه ماڵدینی به‌رده‌وام ئاستی له به‌رزبونه‌وه‌دا بوو ، هه‌روه‌ها پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیتاڵیای كربدوو ئه‌وه‌بوو له 31 / 3 / 1988 ماڵدینی بانگهێشت كرا بۆ رێزی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئیتاڵیا ، یه‌كه‌م یاریش به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی یوگسلافیا یاری كرد ، له جامی جیهانی ساڵی 1990 ماڵدینی یه‌كه‌م به‌شداری كرد له‌م خوله توانیان بگه‌نه یاری پێش كۆتایی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین كه به لێدانی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی سزا ئه‌رژه‌نتینیه‌كان بردیانه‌وه و ئیتاڵیا بۆ نازناوی سێیه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا یاری كرد‌و توانی سێیه‌م به ده‌ست بهێنێت له‌م جامه ، دواتر ماڵدینی به‌رده‌وام بوو له یاریكردن تا گه‌یشتنه‌وه جامی جیهانی ساڵی 1994 كه له ئه‌مه‌ریكا بوو ماڵدینی ده‌یویست برینی ساڵی 1990 سارێژ بكات به هه‌وڵدانی زیاتر خۆماندوو كردن و زیره‌كی ئه‌م جاره‌شیان ماڵدینی و هه‌ڵبژارده‌كه‌یان گه‌یشتنه یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌لاَم خه‌ونی ماڵدینی نه‌گه‌یشته جێ ئه‌وه بوو به‌رِازیل به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌رژه‌نتین یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و بوه قاره‌مانی جامه‌كه ، دوای مۆندیال ماڵدینی له ئاستی زیره‌كایه‌تی خۆی به‌رده‌وام بوو له خوله‌كانی ئه‌وروپاو ناوه‌وه‌ی ئیتاڵیا له ساڵی 1995 بوو به دووه‌م باشترین یاریزان له جیهان ، دوای وازهێنانی یاریزان ( فرانكۆ بارێزی ) له یاری كه كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بوو ماڵدینی یه‌كرِاست بوو به كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ، له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له ساڵی 1996 ماڵدینی كاپتنی ئیتاڵیا بوو نه‌یانتوانی جامه‌كه به‌ده‌ست بهێنن له به‌ر نزمی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان هه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه ماڵئاوایی یان كرد ، مۆندیالی 1998 له فه‌رِه‌نسا بوو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا باوكی ماڵدینی بوو بۆیه ماڵدینی وه‌ك كاپتنێكی لێزان به‌شداری كرد‌و توانیان بگه‌نه قۆناغی شازده به‌لاَم له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌له‌شێره‌كان كه خاوه‌نداری مۆندیال بوون به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رچوون له جامه‌كه ، یۆرۆی ساڵی 2000 ده‌ستی پێكرد له هۆڵه‌نداو به‌لژیكا بوو ماڵدینی جارێكی تر به‌شداربۆوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و توانیان بگه‌نه یاری كۆتایی به‌لاَم نه‌یانتوانی جامه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا تاكو دوا چركه‌كانی زیاد كراویش ئیتاڵیا به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێش بوون به‌لاَم له ئه‌نجامێكی چاوه‌رِوان نه‌كراودا فه‌رِه‌نسا گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆماركرد پاشان به گۆڵی زێرِینی ( داڤید تریزگه ) فه‌رِه‌نسیه‌كان توانیان جامه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه ، دواتر بۆ جاری چواره‌م ماڵدینی توانی به‌شداری له جامی جیهانی بكات ئه‌م جاره‌یان له ساڵی 2002 له هه‌ردوو ولاَتی كۆریای باشوور‌و ولاَتی ژاپۆن بوو له‌م پاڵه‌وانیه ماڵدینی ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو چونكه پێش ده‌ست پێكردنی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه ماڵدینی توشی پێكانێكی سه‌خت هاتبوو له خولی ئیتاڵیا ، ئیتاڵیه‌كان هه‌ر له قۆناغی شازده‌وه دوور خراونه‌وه له مۆندیال له سه‌ر ده‌ستی كۆریای باشوور هه‌ر له دوای مۆندیال ماڵدینی وازی له یاری نێوده‌وڵه‌تی هێنا ، كۆی ژماره‌ی یاریه‌كانی ماڵدینی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته‌كه‌ی 126 یاری بوو تاكو ئێستا هیچ یاریزانێكی ئیتاڵی نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌نده یاری بۆ ولاَته‌كه‌ی بكات به‌مه‌ش كۆی پێوانه‌یی شكاند ، حه‌وت گۆڵی تۆماركردوه بۆ ئیتاڵیا و یه‌كه‌م گۆڵیشی له سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك بوو ، بێگومان ماڵدینی جێگایه‌كی زۆر به‌رزی هه‌یه له یانه‌كه‌ی كه ئه‌ی سی میلانه و زۆر رێزیشی لێده‌گرن ، هانده‌رانی ئیتاڵیا‌و یانه‌ی ئه‌ی سی میلان هه‌رگیز ماڵدینی له بیر ناكه‌ن و ئاواته خوازن نموونه‌ی وه‌كو ماڵدینیان زۆر هه‌بێت .