حه‌سیب محه‌مه‌د ئه‌مین : ئێمه گه‌نده‌ڵ نین

2009-10-10
یانه‌ى وه‌رزشى به‌رده‌رِه‌ش له‌ساڵى 1994 به‌فه‌رمانى ویزارى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتۆته دامه‌زراندن ، كه ئێستا له به‌رپرسێك و 7 ده‌سته‌ى كارگێرِى پێك دێت به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌م یانه‌یه بۆته‌جێگاى گل وگازنده‌ى هه‌ندێك له‌یاریزانان و وه‌رزش دۆستان ، كه پێیان وایه ئه‌م یانه‌یه له‌وماوه‌یه‌دا تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ ده‌ستكه‌وتێكى باش به‌ده‌ست بێنىَ ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێننه‌وه بۆئه‌وه‌ى كه‌كه‌سانێكى پرۆفیشینال وشاره‌زا نیه بۆ به‌رێوه‌بردنى ئه‌م یانه‌یه ، ئێمه‌ش وه‌ك گۆڤارى خازر به‌پێویستمان زانى به‌دواداچونێك بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م یانه‌یه بۆیه په‌یوه‌ندیمان كرد به‌به‌رپرسى یانه مامۆستا حه‌سیب محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ویش به‌م شێوه وه‌ڵامى ئێمه‌ى دایه‌وه.
دیمانه/نه‌سره‌دین سلێمان
پ : ئه‌وانه‌ى له‌ده‌سته‌ى كارگێرى كارده‌كه‌ن هه‌موویان برِوانامه‌ى وه‌رزشیان هه‌یه ؟
یه‌كێك له‌و په‌یرِه‌وپرۆگرامانه‌ى كه‌له‌سه‌ران سه‌رى كوردستان كارى پىَ ده‌كرێَت له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى یانه وه‌رزشیه‌كان ده‌بێت برِوانامه‌ى شه‌شى ئاماده‌یى هه‌بێت ئینجا ئه‌وكه‌سه بۆى هه‌یه خۆى بپالێوێت بۆده‌سته‌ى كارگێرى و برِونامه‌ى وه‌رزشى گرنگ نیه .
پ : له‌قسه‌كانت وادیاره كه‌زۆربه‌ى ده‌سته‌ى كارگێرى برِوانامه‌ى وه‌رزشیان نیه ؟
سه‌ره‌تاش ئاماژه‌م بۆى كرد برِوانامه‌ى وه‌رزشى گرنگ نیه ته‌نیا من ده‌رچووى په‌یمانگاى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانم به‌شى وه‌رزشى ، ئه‌وانه‌ى تر كه‌سیان بروانامه‌ى وه‌رزشیان نیه.
پ : ماناى وایه هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێرى به‌پێى حه‌زو ئاره‌زوو بووه ؟
برِوانامه‌ى وه‌رزشى گرنگ نیه .
پ : یانه‌كه‌تان چه‌ندبه‌ش له‌خۆى ده‌گرێت ؟
به‌شه‌كان زۆرن وه‌ك تۆپى پىَ ، تۆپى باڵا ، تۆپى ده‌ست ، باسكه ، یاریه تاكه‌كانیش وه‌كو شه‌تره‌نج و تۆپى سه‌رمێز ، بلیارد ، مه‌له‌وانى ، گۆرِه‌پان ومه‌یدان .
پ : یاریزانه‌كان له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێك دێت ؟
ته‌نیا له‌یاریه تاكه‌كان یاریزانى كچمان هه‌یه .
پ : به‌رده‌رِه‌ش كۆمه‌ڵگایه‌كى عه‌شایرییه تاچه‌ند دایك وباوكانى ئه‌وكچانه هاوكاریتان ده‌كه‌ن ؟
له‌رێگه‌ى گۆڤاره‌كه‌تانه‌وه زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و دایك و باوكانه ده‌كه‌م كه‌هاوكارییه‌كى ته‌واوى ئێمه ده‌كه‌ن ، كاتێك ده‌چینه‌لایان داوایان لێى ده‌كه‌ین كه‌پاڵاوتنێك ده‌بێت كچه‌كه‌تان به‌شدارى بكات ، جائه‌و یاریه له‌هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌كى كوردستان بێت ، ئه‌وانیش به‌خۆشحاڵیه‌وه داواكه‌ى ئێمه قه‌بووڵ ده‌كه‌ن ، ده‌ڵێن كچه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه دڵمان پێان وه‌نیه .
پ : له‌وه‌ته‌ى دامه‌زراون ده‌ست كه‌وته گرنگه‌كانى یانه‌كه‌تان چى بووه ؟
له‌ساڵى 1997 پله‌ى یه‌كه‌مان هێنا له‌تۆپى پىَ له‌پارێزگاى دهۆك ، پارساڵ له‌مه‌له‌وانى پله‌ى دووه‌م بووین ، یه‌كه‌م ساڵیش له‌تۆپى ده‌ست پله‌ى دووه‌مان به‌ده‌ست هێنا له‌پله نایابه‌كانیش ، هه‌روه‌ها له‌گۆرِه‌پان و مه‌یدانیش پڵه‌ى پێنجه‌مان به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر ئاستى كوردستان ئه‌مساڵ .
پ : به‌ڵام له‌ماوه‌ى ئه‌وچه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا یانه‌كه‌تان هیچ ده‌ست كه‌وتێكى نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ى ناوى سرِابێته‌وه ؟
ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لیژنه وه‌رزشیه‌كان له‌پارێزگاى دهۆك كه تاكو ئێستا هیچ په‌یرِه‌و پرِۆگرامێكى ساڵانه‌یان نیه بۆ یانه وه‌رزشیه‌كان و ده‌ست نیشان كردنى رۆژوكات وبه‌روارى یاریه‌كان به گشتى ، ده‌بێت ئه‌وان داوامان لىَ بكه‌ن ئینجا ئێمه به‌شدارى بكه‌ین وه‌ك یانه بۆ نموونه تاكو ئێستا تۆپى ده‌ست نه‌بوو ئه‌مساڵ كرایه‌وه كه‌ئێمه به‌شداریمان كرد .
پ : وادیاره یه‌كێتى ناوه‌نده وه‌رزشیه‌كان له‌پارێزگاى دهۆك كه‌مته‌رخه‌من ؟
و: به‌ڵىَ كه‌م ته‌رخه‌من ئێمه وه‌ك یانه چه‌ند جارێك داوامان لىَ كردوون كه ده‌بێت ئێمه په‌یرِه‌وپرِۆگرامى ساڵانه‌ى خۆمان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى ، بتوانین له‌سه‌رى برِۆین كه له 14 یانه پێكدێین له‌سنورى پارێزگاى دهۆك ده‌توانم بلێم بىَ سه‌روبه‌رییه‌ك هه‌یه .

پ : ئێوه زۆر به‌شتان هه‌یه له‌یانه‌كه‌تان به‌ڵام راهێنه‌رو یاریزانان نابینرێن له‌یانه‌كه‌تان ؟
راسته ئێمه كه‌م وكورتى مان هه‌یه ، به‌ڵام كه‌م ته‌رخه‌میش له‌لایانه وه‌رزشیه‌كانى پارێزگاى دهۆكه تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه ساڵانه ده‌ست نیشانى یاریه‌كان بكات له‌ناكاو ده‌لێن فڵان رۆژ یاریتان هه‌یه چ یارى تۆپى ، تۆپىَ سه‌رمێز باسكه یان هه‌ریاریه‌كى تر سه‌ره‌راى هه‌ندێش ئێمه به‌شدارى له‌هه‌موو یاریه‌كانمان كردووه .
پ : ده‌لێن له‌تۆپى پىَ نازانم له‌یاریه‌كانى تریش وان كه به‌شه‌و ته‌له‌فۆن بۆ هه‌ندێك له‌یاریزان ده‌كه‌ن به‌یانى یاریان پىَ ده‌كه‌ن بىَ مه‌شق وراهێنان ؟
نه‌خێر ئه‌م قسه‌یه وانیه دووره له‌راستى ئێمه پێش وه‌خته هه‌موو یاریزانه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵیانیش دا ده‌نیشین و رۆژانه‌ش مه‌شق وراهێنانى خۆیان ده‌كه‌ن تا كاتى یاریه‌كه ، ئه‌م ساڵیش به‌شداریمان كرد له‌تۆپى پىَ ، م.عه‌نته‌ر عه‌بدولقادر ده‌ست نیشان كرا وه‌ك راهێنه‌ر كه مه‌شق به‌یاریزانه‌كان ده‌دا .
پ : تاچه‌ند توانیوتانه سوود له‌و یاریزانانه وه‌رگرن كه‌له‌تیپه میللیه‌كانى ئه‌م سنووره یارى ده‌كه‌ن ؟
ئێمه وه‌ك یانه‌ى وه‌رزشى به‌رده‌رِه‌ش هه‌موو براده‌رانیش له‌ده‌سته‌ى كارگێرِى له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌بووینه یاریزانه‌كان خه‌ڵكى سنووره‌كه‌مان بێت ، تاكو ئێستاش ئێمه هیچ یاریزانێكمان له‌ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كه‌مان نه‌هێناوه ، هه‌موو ئاسان كاریه‌ك مان بۆیاریزانه‌كان كردوو یارمه‌تیمان داوه درێغى مان بۆیان نه‌كردووه .
پ : یاریزانى تازه‌پێگه‌شتووتان هه‌یه ؟
به‌لىَ هه‌مانه
پ : ئه‌وشه‌رِو ململانێیه كه له‌نێوان یانه‌ى نه‌ورۆز وخێله‌كى دا هه‌یه ئێوه دروستى ده‌كه‌ن ؟
پرسیاره‌كه زۆر جوانه خۆمانیش جارجار گوێبیستى ئه‌قسانه ده‌بین چ له‌لایان هه‌وادارانى وه‌رزشى هه‌ردوو یانه‌وه یان یاریزانه‌كان كه‌ئارسته‌ى ئێمه‌ده‌كرێت ، به‌ڵام وانیه ئێمه به‌یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌موویانه‌كان ده‌كه‌ین نه‌ك ئه‌م دوویانه‌یه ده‌رگاى یانه‌كه‌مانیش كراوه‌ته‌وه بۆهه‌ر یاریزانێك كه‌له‌م سنووره دا هه‌یه.
پ : هه‌رچه‌نده ئێوه راهێنه‌رتان نیه به‌ڵام له‌كاتى به‌شدارى كردنى یانه‌كه‌تان له‌هه‌ر پاڵه‌وانیه‌ك راهێنه‌رێك ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن به‌ڵام راسته‌وخۆ ده‌ست له‌كارووبارى راهێنه‌رى وه‌رده‌ده‌ن ؟
ده‌ستمان له‌كاروبارى هیچ راهێنه‌رێك وه‌رنه‌داوه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌بێت وه‌ك ده‌سته‌ى كارگێرِى یانه‌كه ئه‌و پێداویستیانه‌ى كه‌ئه‌و ویستویه‌تى بۆمان دابین كردووه هه‌ر له‌یاریزان و جڵوبه‌رگ وخواردن ومه‌سره‌فى هاتوچۆ .
پ : نه‌سریه‌تان چه‌نده ؟
2500,000
پ : ئێوه مانگانه (100) تا (150) هه‌زار دینار له نه‌سریه هه‌ڵده‌گرن ئه‌و پاره‌یه به‌شى چى بكات كه (8) ده‌سته‌ى كارگێرِین ؟
نه‌خێر ته‌نیا (75,000) هه‌زار هه‌ڵده‌گرین مانگانه وه‌ك هه‌موو یانه‌كانى تر‌ى كوردستان .
پ : تاكوئێستا یاریزانى تایبه‌ت به‌یانه‌كه‌تان هه‌یه مووچه‌ى مانگانه‌ى هه‌بێت ؟
نه‌خێر نه‌بوونى ئیماكانیه‌تى یانه‌كه‌مان وامان لىَ ده‌كات كه‌یاریزانه‌كانمان په‌نابه‌رن بۆیانه‌ێكى تر كه‌ئه‌م ساڵ دوو له‌یاریزانه‌كانمان روویانكرده یانه‌ى كۆیىَ كه‌مووچه‌ى مانگانه‌یان بۆبرِاوه‌ته‌وه (400) هه‌زاره كه‌ئه‌وه له‌تواناى ئێمه دانیه بۆیان دابین بكه‌ین .
پ : بۆیانه‌كانى تر ده‌توانن مووچه بۆ یاریزانه‌كان ببرِنه‌وه ؟
ئه‌مه ده‌گرێته‌وه بۆ نه‌سریه‌ى مانگانه‌ى هه‌ریانه‌ێك دیاره‌ئه‌وان نه‌سریه‌كه‌یان باشه به‌ڵام ئێمه‌ناتوانین .
پ : ئێوه چۆن رێتان دا به‌یاریزانانه بچن بۆ یانه‌ێكى تر یارى بكه‌ن ؟
یاریزانه‌كان سه‌ره‌تا به‌ئێمه‌یان ووت ئێمه قوتابیان پێویستمان به‌پاره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خوێندنه‌كه‌مان به‌سه‌ركه‌وتوویى ته‌واوبكه‌ین ئه‌گه‌ر ئێوه مانگانه مووچه‌مان بۆده‌برِنه‌وه ئه‌وه یاریتان بۆ ده‌كه‌ین ، به‌ڵام نه‌مان توانى رێمان پىَ دان .
پ : ئێستا ژماره‌یه‌كى باش قوتابیان له‌به‌شى وه‌رزشیه‌كان ده‌رچوونه ئێوه تاچه‌ند گفتوگۆتان له‌گه‌ڵیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى رایان كێشنه یانه‌كه‌تان ؟
به‌لىَ راسته ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سێكیان كردووه یه‌ك له‌وانه عیماد حه‌كیم ، عه‌نته‌ر عه‌بدولقادر كه‌هه‌ر دووكیان ده‌رچووى كۆلیژى وه‌رزشى و یاریزانى زۆر به‌توانانه له‌تۆپى ده‌ست و تۆپى پىَ .
پ : ئێستا یانه‌كه‌تان له‌تۆپى پێ له‌پڵه‌ى چه‌نده ؟
له پله‌ى دووه‌م دێین له‌سه‌ر ئاستى كوردستان .
پ : كاتى خۆى ململانێتان له‌گه‌ڵ یانه‌ى پیرس ده‌كرد به‌ڵام ئێستا یانه‌ى پیرس له‌پله یه‌كه‌كانى ئێراق یارى ده‌كات ئێوه‌ش له‌شوێنى خۆتان ماون ؟
كردنه‌وه‌ى یاریگاى بچوكراو كاریگه‌رییه‌كى زۆر خراپى كرده سه