هەڵبژاردن چیەو چۆن بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢/٧/٢٠٠٩ سەنتەرى رۆشنبیرى بەردەڕەش سمینارێکى بۆ ( ماجد ئەحمەد ) نووسەرو رۆژنامەنووس لەژێرناوى ( هەڵبژاردن چیە و چۆن بەڕێوەدەچێت ) بە ئامادەبوانى خەڵکێکى زۆر لە رۆشنبیران سازکرد ، کە کۆڕ بێژ بەفراوانى باسى لە هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن کرد و لەکۆتایشدا ئامادەبوان بە راو سەرنجەکانیان سمینارەکەیان فراوانترکرد .
ئەم سمینارەش یەکێکە لەو زنجیرە چالاکیانەى کە سەنتەرى رۆشنبیرى بەردەڕەش بەهاوکارى گۆڤارى خازر بەبۆنەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان سازدەکات .