
شاندێکى سەنتەرى رۆشنبیرى بەردەڕەش سەردانى قایمەقامى قەزاى بەردەڕەشیان کرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩-٧-٢٠٠٩ کاتژمێر ٨,٣٠ى بەیانى شاندێکى سەنتەرى رۆشنبیرى بەردەڕەش بەسەر پەرشتى سەعید مەموزینى بەرپرسى سەنتەر سەردانى مازن محەمەد سەعید قایمەقامى قەزاى بەردەڕەشی کرد و بەگەرمى پێشوازى کران و لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەرێوەبەرى ناحیەى کەڵەک سەردار شێخ یەحیا ئامادەى بوو باس لە رەوشى رۆشنبیرى و خزمەتگوزارى و دامودەزگاکانى دەڤەرى بەردەڕەش لەپەیوەندیان لەگەڵ سەنتەر و گۆڤارى خازردا کرا ، قایمەقامى قەزاى بەردەڕەش خۆشحاڵى خۆى بەچاڵاکى سەنتەرى رۆشنبیرى بەردەڕەش کە خاوەن کارو بەرهەمە دیارکرد