بروسكه‌و پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ى حه‌وته‌مین ساڵوه‌گه‌رى گۆڤارى خازر
25.11.2009
بابه‌كر زێبارى :
(گۆڤارا خازر ل ته‌مه‌نه‌كێ كورت مێژووه‌ك بۆ خۆ تۆمار كر)
بۆ گوڤارا خازر به‌رێز... سلاڤ و رێز
ل بیره‌وه‌ریا سالڤه‌گه‌را گۆڤارا خازر گه‌رمترین پیرۆزباهیا ل سه‌رنڤیسه‌ر و هه‌مى هه‌ڤالێن گۆڤارێ دكه‌ین و گۆڤارا خازر ل رۆژا ده‌ركه‌فتنا ژمارا ئێك تاكو ئه‌ڤرۆ یا شیاى خزمه‌ته‌كا باش بۆ ده‌ڤه‌را به‌رده‌ره‌ش ب تایبه‌تى و خه‌لكێ كوردستانێ ب گشتى بكه‌ت، بێگومان گۆڤارا خازر یا بنگه‌هێ به‌رده‌ره‌ش یێ ره‌وشه‌نبیرى ب ته‌مه‌نه‌كێ كورت مێژووه‌ك بۆ خۆ تۆمار كر .
فه‌رێقێ ئێكێ
بابه‌كر زێبارى
سه‌رۆك ئه‌ركانێ سوپایێ عێراقێ
2/11/2009 - به‌غداد
***

عه‌بدولغه‌نى عه‌لى یه‌حیا :
گه‌لێك نووسه‌ر له‌قوتابخانه‌ى خازر ده‌رچوون
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانم، حزب و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى كورد و كوردستان و بگره رۆژنامه‌نووسه‌كانیشمان به ده‌گمه‌ن ناوى رووبار‌و كانییه ناوداره‌كانى كوردستان بۆ رۆژنامه و گۆڤار‌و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن .
وه‌نه بڵێ كورد له‌بیابان ژیان بباته سه‌ر، كه‌چى له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌تایبه‌تى عه‌ره‌بى ئێراق، كه‌چه‌ندین ته‌له‌فزیۆنیان به‌ناوى (ئه‌لفورات) و (دیجله) و(ئه‌لرافیده‌ین) دیجله‌و فورات، گه‌لێ له‌گۆڤاره‌كانیشیان به‌ناوى (دیجله) و (فورات) كراوون، بۆنموونه گۆڤارى (دیجله)ى سه‌ربه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى ئێراق، رادیۆش هه‌ن به‌ناوى (دیجله) و(فورات)،ئه‌مه له‌كاتێك دا، هه‌ردوو رووبار‌ى (دیجله) و(فورات)كوردین و سه‌رچاوه‌شیان كورستانى توركیایه، جگه له چه‌ندین رووبار‌و جۆگه‌له‌و كانیش كه‌سه‌رچاوه‌یان چیا‌و شاخه‌كانى كوردستانى ئێراق وئێرانه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه و هه‌رچه‌ند (ئاو) سه‌رچاوه‌ى ژیانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان سه‌دان قوتابخانه ودائیره وده‌زگاى جۆراوجۆر له‌كوردستان دا هه‌ن ناوى رووبار وكانیه‌كانى كوردستانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه . جێى داخه .
لێره‌دا زۆر سوپاسى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆڤارى وه‌رزى (خازر) ده‌كه‌ین كه له‌شارۆچكه‌ى (به‌رده‌رِه‌ش) ده‌رده‌چێت وبه‌ناوى رووبار‌ى خازر كراوه .
(خازرى) به‌رده‌رِه‌ش وگونده‌كانى ناوچه‌ى گۆرانه‌تى، به‌درێژایى ساڵانى رابردوو خزمه‌تێكى باشى به‌ناوچه‌ى به‌رده‌رِه‌ش وهه‌موو گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى زێى بادینانء خازر وتاده‌گاته رۆژهه‌ڵاتى قه‌زاى شێخان و بنارى چیاى (مه‌قلوب) و(چیازه‌ردك) كردووه، نووسه‌رێكى زۆرى ناوچه‌كه‌ش له‌ئه‌نجامیدا په‌یدا بوون وله‌نێو كورد ناسران، وێرِاى ئه‌وه‌ى (خازر) كه‌له‌پوورى ره‌سه‌نى كوردیى ناوچه‌كه‌ى به‌زیندوویى هێشته‌وه و له نه‌مان و فه‌وتان پاراست .
ئه‌گه‌ر به‌ووردى به‌ژماره‌كانى خازر (دابچینه‌وه)ئه‌و كاته قه‌واره گه‌شبینیه‌كه‌ى نووسه‌ران ورۆژنامه‌ونووس وشاعیر ومێژوونووسى ناوچه‌كه‌مان بۆده‌رده‌كه‌وێت، كه نه‌ك هه‌رده‌توانن (خازرێكى) وه‌رزى ده‌ربكه‌ن، به‌ڵكو چه‌ندین خازرى دیكه‌ش، ئه‌مه‌ش جێى خۆشحاڵى هه‌موو كوردێكى دڵسۆزه كاتێ له‌قه‌واره‌كه حالى ده‌بێت و پێى دڵخۆش ده‌بیت، ئه‌مه‌ش بێ گومان له‌سایه‌ى (خازر)ه .
زێده‌رۆیش نییه ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌موو لاپه‌ره‌كانى (خازر) به بابه‌تى هه‌مه‌رِه‌نگ وباش وبه‌پێز رازاوته‌وه‌و نووسه‌رانیشى درێغیان له‌پێشخستنى نه‌كردووه، گه‌لێكیش له‌و نووسه‌رانه له‌قوتابخانه‌ى (خازر) ده‌رچوونه‌و به هۆى خازریشه‌وه توانیان ده‌نگى خۆیان به‌گه‌لى كوردستان بگه‌ێنن .
له‌ساڵیادى خازردا چه‌پكێك گوڵ و خۆشه‌ویستى بۆ (خازر) وده‌سته‌ى نووسه‌ران وخوێنه‌رانیشى و هیواى ته‌مه‌ن درێژیش له‌پێناو خزمه‌تكردنى ووشه‌ى ره‌سه‌نى كوردى بۆده‌خوازین .
***
سه‌باح به‌یتوڵلا :
خازر
پێنگاڤێت باش هاڤێتیه

بوگوڤارا خازر یاخوشتڤى
سلاڤ رێز:
ب هه‌لكه‌فتا هه‌فته‌مین سالیادا گوڤارا خازر یاخوشتڤى گه‌رمترین و جوانترین و پیرۆزباهیا ئاراسته‌ى هه‌وه‌یت رێزدارو ستافى گوڤارا خازردكه‌م و ده‌ست خوشیێ لوان قه‌له‌ما دكه‌م ئه‌ویت بوخزمه‌تا ملله‌تى هاتینه سه‌قاكرن وب باوه‌ریامن هه‌وه پێنگاڤیت باش هاڤیتینه، به‌لێ نه‌رامان ئه‌وه چ كیماسى نینه نه‌خێر وئه‌م چاڤه‌رێ تشتێ باشتر دكه‌ین وهوین وه‌كو شه‌مالكه‌كێ بن بوهندێ هه‌مى خودان هزرو قه‌له‌م ل ره‌خو چانێن هه‌وه كوم ببن وبه‌رپه‌ریت گوڤارا خازر جوانتر‌و ره‌ونه‌ق تر‌و كاریگه‌رتر بكه‌ن دووباره ده‌ست خۆشێى ل هه‌وه‌دكه‌م، هه‌ربژین .
سه‌باح به‌یتوڵلا
ئه‌ندامێ په‌رله‌مانا كوردستانێ
***
عادل حه‌سه‌ن :
گۆڤارا
خازر كاریه بگه‌هیته ئاسته‌ك بلند
خازر گۆڤاره‌كه كاریه بگه‌هیته ئاسته‌ك بلند وبه‌رده‌وام بیت ل بزاڤا چاندى و رۆژ بۆرۆژى گهۆریینێن ئه‌رینى بخۆڤه دگریت وشیایه هژماره‌ك خامه‌ێین گه‌نج ل هه‌مبیزا خۆبگریت، ل ده‌ڤه‌ره‌ك مینا به‌رده‌رِه‌ش وه‌كى فه‌نه‌ره‌ك گه‌ش جهێ خۆڤه‌كه‌ت وبچیته ناڤ رێزێن گۆڤار‌و رۆژنامێن هه‌رێماكوردستانێ و پرباوه‌رم خازر پێنگاڤه‌ك هه‌ژییه دبوارێن رۆژنامه‌گه‌رى وداخازا سه‌ركه‌فتنێ بۆ ستافا گۆڤارا خازر دخازم . هه‌رسه‌ركه‌فتى بن .
عادل حه‌سه‌ن
رێڤه‌به‌رى گشتى ره‌وشه‌نبیرى و هونه‌رى ل دهۆك
***
بۆ/ به‌رێزان ده‌سته‌ى
به‌رێوه‌بردنى گۆڤارى خازرى هێژا
سلاو ورێز
به‌بۆنه‌ى حه‌وته‌مین ساڵیادى گۆڤاره‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ئێوه‌ى به‌رێز ده‌كه‌ین و له‌رێگه‌ى ئێوه شه‌وه بۆگشت كارمه‌ندان و كاربه‌ده‌ستان و په‌یامنێرتان و خۆێنه‌رانى
به‌رێزى گۆڤاره‌كه‌تان ده‌گه‌ینین و هیواى سه‌ركه‌وتن وسه‌رفرازى بۆ ئێوه و پێشكه‌وتن بۆ گۆڤاره‌كه‌تان و به‌هیواى به‌رهه‌مى زیاتر و خزمه‌تكردنى په‌یڤى راسته‌قینه‌ى كورده‌وارى بگه‌ینن و جارێكى تر حه‌وته‌مین ساڵیادى گۆڤارى خازر پیرۆزبێت.
هه‌ربژین بۆخه‌بات وپێشكه‌وتن
تۆفیق سه‌لیم
به‌رپرسى مه‌كته‌بى رۆشنبیرى وراگه‌هاندن لقى9
8/11/2009
***
بۆ ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆڤارى خازر
سڵاو...
به‌ناوى لێژنه‌ى ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پیرۆزباییه‌كى گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ى هه‌فته‌مین ساڵیادى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى خازر له 16/11/2002، هیوادارین خازر ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌ش له ئاسمانى كوردستان بۆ خزمه‌تى كه‌ڵتور و مێژووى ده‌ڤه‌رى به‌رده‌رِه‌ش و گه‌شه‌كردنى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى كوردى له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان، جارێكی‌تر پیرۆزباییتان ده‌كه‌ین . ئیتر هه‌ر شادبن
حاكم سوبحى
به‌رپرسى ل.ن.به‌رده‌رِه‌شى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
16/11/2009
***
به‌رێز /سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌ش
ب / پیرۆزبایى
سڵاو ..
پیرۆزبایى گه‌رم ئاراسته‌ى به‌رێزتان ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ى حه‌فته‌مین ساڵیادى گۆڤارى خازر و ده‌ست خۆشى له‌م هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌ین كه ئه‌م ئه‌ركه‌یان خسته ئه‌ستۆى خۆیان كه ئه‌م گۆڤاره به‌به‌رده‌وامى ده‌ربكه‌ن، هه‌رچۆن گۆڤارى خازر سیمایه‌كه بۆمان به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌ره‌و پێش چوونى له‌ئه‌ستۆى هه‌موومانه، دووباره پیرۆزبایى ئه‌م یاده له‌سه‌رجه‌م رۆشنبیرانى ئه‌م سنووره .
له‌گه‌ڵ رێزماندا
كۆمیته‌ى رێكخستنى به‌رده‌رِه‌ش
(ى . ن . ك)
14/11/2009
***

روَژنامه‌ڤان حه‌كیم بۆتانی
خازر ئیمكانیه‌تێن كێم و به‌رهه‌مێن زۆر
گه‌رمترین پیروزباهیا ل سه‌رنڤیسه‌ر و هه‌می كارمه‌ندێن گوڤارا خازر دكه‌ین ل بیره‌وه‌ریا وێ كو براستی ل ده‌مێ بوری تا نوكه گوڤارا خازر یا شیای به‌رده‌وام ده‌ركه‌ڤیت بێگومان گوڤارا خازر یا هه‌ڤالێن سه‌نته‌رێ ره‌وشه‌نبیری یێ به‌رده‌ره‌ش به‌رده‌وامی ب كاروانێ خوَ دایه و ڤێ گوڤارێ شیایه بیته جهێ رازیبوونا هاولاتیا و ئه‌ڤه ژی ڤه‌دگه‌ریت بوَ برایێ به‌رێز سه‌عید مه‌موزینی وهه‌ڤالێن وی كو شیاینه هه‌ر ژ ده‌ستپێكێ وبێی ئیمكانیات ڤێ گوڤارێ بده‌رێخن لده‌مێ وێ و هه‌لبه‌ت جهێ رێزێنه .... بیره‌وه‌ریا هه‌وه پیر‌وز بیت.
***
چۆمان هیوا په‌یامنێرى ده‌نگى كوردستان :
خازر قوتابخانه‌یه‌كه بۆ پێگه‌یاندنى نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس
پێشه‌كى ئه‌بێ پیرۆزبایه‌كى گه‌رم له‌م گۆڤاره بكه‌ین، چونكه به‌راستى ئه‌م گۆڤاره وه‌كو مینبه‌رێكى روشنبیرى له‌م ده‌ڤه‌ره سه‌رى هه‌ڵدا و توانى له سیاسیه‌وه روماڵێكى باشى ده‌ڤه‌رى به‌رده‌رِه‌ش وپارێزگاى موسڵ و ئه‌و ناوچانه بكات و دوواین رووداو و پێشهاتى سیاسى ئه‌م ناوچانه ته‌غتیه بكات، ئه‌م گۆڤاره له رێگاى كه‌سانى سیاسى و كه‌سانى رۆشنبیر و هزرمه‌نده‌وه بتوانێ دیدو بۆچوونه‌كان له سه‌ر پێشهاته سیاسیه‌كان له‌سه‌ر گۆرِانكاریه‌كان له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵو مه‌رجانه‌ى دێنه پێشه‌وه ته‌غتیه بكات، جگه له‌مه من وه‌كو خوێنه‌رێكى ئه‌م گۆڤاره هه‌ستم پێكردووه له رووى كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه به‌راستى توانیویه‌تى چه‌نده‌ها بابه‌تى سه‌رنج راكیشى كۆمه‌ڵایه‌تى نیشانى خوێنه‌رانى خۆى بدات ئه‌مه‌ش واى كردووه كه‌وا جگه له‌وه‌ى خاوه‌ن نوخبه‌یه‌كى سیاسى بێ له‌گه‌ڵیشیدا ببێت به پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى فروانى ده‌ڤه‌ره‌كه و شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستانیش له رووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه توانیویه‌تى چه‌ندین بابه‌تى شاراوه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌رێگاى روژنامه نووس و په‌یامنێره‌كانیه‌وه روماڵ و ته‌غتیه بكات، یاخود لایه‌نه شاراوه‌كانى كۆمه‌ڵگا به ئامانجى چاره‌سه‌ركردن و دووباره نه‌بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر خه‌مه‌كانى رووبه‌رووى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌بنه‌وه له رێگاى ئه‌م ریپۆرتاژانه‌وه هه‌وڵ دراوه دیارده ناشارستانیه‌كان یاخود تراژیدیه‌كان به‌ر دیدى خوێنه‌ران بخرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه چاره‌ى داناوه له لایه‌نى رۆشنبیریه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ تاقه‌ت و توانا‌و لێزانینى ئه‌و رۆژنامه نووسانه‌ى كه له روێ هه‌میشه به رووحێكى كوردانه و به رووحێكى خه‌مخۆرانه كاریان كردووه توانیویانه تا راده‌یه‌كى باش لایه‌نه‌ى رۆشنبیریش له‌گۆڤاره‌كه دا به‌رجه‌سته بكه‌ن، من وه‌كو بینه‌رێك و خوێنه‌رێكى ئه‌م گۆڤاره پێشنیار ده‌كه‌م كه بتوانن گرنگى به دیزایینى ئه‌م گۆڤاره بده‌ن كه هه‌موومان ده‌زانین دیزاین خوێنه‌ر بۆ خۆى راده‌كێشێ و وا ده‌كات كه ده‌ست به‌ردارى گۆڤاره‌كه نه‌بێ تا هه‌موو بابه‌ته‌كانى بخوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر توانرا كوالێكتێكى باشتر فۆنتێكى باشتر دیزاینێكى جونتر پێشكه‌ش به خوێنه‌رانى خۆى بكات، ده‌توانن زیاتر سه‌ركه‌وتووبن دووباره من وه‌كو چۆمان هیوا پیرۆزبایى خوم ئاراسته‌ى ستافى ئێستا ده‌كه‌م ده‌ستیان خوش بێ توانیویانه قوتابخانه‌یه‌كیش بن بۆ پێگه‌یاندنى چه‌نده‌ها رۆژنامه‌نووس كه ئێستا له دام و ده‌زگاكانى تردا كار ده‌كه‌ن .
***
ئارى به‌هجه‌ت كارمه‌ند له به‌شى لینگى كوردستان تى ڤى :
خازر توانى چه‌ندین گه‌نجى ئه‌م ناوچه‌یه بخاته‌كار بۆ نووسین و رۆژنامه‌وانى
پێشه‌كى پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى ستافى كارى گۆڤارى خازر ده‌كه‌م و ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌م كه توانیویانه له ته‌واوى ناوچه‌كانى كوردستان خوێنه‌ریان هه‌بێ و ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى به ناوچه‌كانى تر بناسێنێ، من وه‌كو خوێنه‌رێكى ئه‌م گۆڤاره هه‌میشه چاوه‌رِێى ده‌رچوونى ژماره‌ى تازه‌ى ده‌كه‌م، بۆیه پێم باشه گۆڤارى خازر واده‌ى ده‌رچوونى له وه‌رزیه‌وه ببێته مانگانه و نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌م گۆڤاره وه‌كو قوتابخانه‌یه‌ك پێنووسى چه‌ندین گه‌نج و لاوى ئه‌م ده‌ڤه‌ره بخاته نووسین كه ئێستا رۆژنامه نووسى به توانایان لێ ده‌رچووه هه‌وه‌ها ده‌بێ ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین كه هه‌ندێ كه‌م و كورِى له‌م گۆڤاره‌دا هه‌یه له‌وانه هه‌ڵه‌ى چاپى زوربوو به‌تایبه‌تى له چه‌ند ژماره‌یه‌كدا هیوادارم له داهاتوودا ئه‌و كه‌م كورِیانه نه‌مێنى، دووباره پیرۆزبایى له ستافى كار و خوێنه‌رانى خازر ده‌كه‌م ده‌كه‌م وبه هیواى پێشڤه‌چوونى زیاتر .
***
فاتح كه‌ریم/ به‌رێوه‌به‌رى نووسینى ده‌نگى كوردستان :
خازر دۆخى ئێستا به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر ده‌بات
له ساڵیادى ده‌رچوون و بلاَوكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى خازر پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ى نووسه‌ران و ته‌واوى ستاف و هه‌ڵسورِێنه‌رانى گۆڤاره‌كه ده‌كه‌م، گۆڤارى خازر له ماوه‌ى ئه‌و ته‌مه‌ن و كاركردنه‌یدا له نێو دنیاى چاپه‌مه‌نى پاش راپه‌رِین له كوردستان به گوێره‌ى ئه‌و ئیمكانیات و هه‌لومه‌رجه به‌گشتى توانیویه‌تى ئاماده‌یى و رۆڵێكى شایان باس بكرێت به تایبه‌تى له‌و ناوچه‌یه‌ى كه گۆڤاره‌كه و سه‌رجه‌مى كار و چاپ و بلاَوكردنه‌وه‌ى تێدا چرِ بۆته‌وه، ئاستى هۆشیارى كه به (بونیاتى سه‌رخان) پۆلین ده‌كرێت، دیوێكى گرنگ و ته‌واو كارى ئاستى واقع (بونیاتى ژێرخان)ه له‌م روانگه‌یه‌وه خازر ره‌هه‌نده مێژوویى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كایه‌كانى دیكه‌ى تایبه‌ت به ژیان و كلتورى به‌شێك له مێژوو، و جوگرافیاى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى به ئیقاع و ویستێكى سه‌رده‌میانه بوژاندنه‌وه‌و گرنگى و بایه‌خدانیشى به ئاراسته‌ى گه‌شه‌پێدان و پێشخستنى كلتورى ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى بابه‌ته گشتى یه‌كانیش له به‌ژه‌وه‌ندى دۆخى ئێستا به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كى گه‌شتر ده‌بات كه ئاواتى هه‌موومانه، هیواى سه‌ركه‌وتنى زیاتر بۆ گۆڤارى (خازر) .
***

نه‌رمین سندى / بێژه‌ر و به‌رپرسى به‌رنامه‌كانى ده‌نگى كوردستان :
پێویسته گۆڤارى خازر ئه‌و غه‌درو ناحه‌قیانه‌ى به‌رانبه‌ر ئافره‌ت ده‌كرێت به‌روونى شرۆڤه‌بكات
پیرۆزبایى ده‌رچوونى گۆڤارى خازر ده‌كه‌م له ستافى گۆڤاره‌كه و خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌رێوبه‌رى نووسین و هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه تیایدا كار ده‌كه‌ن و بابه‌ته‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئه‌و گۆڤاره چه‌ندین لایه‌نى رۆشنبیرى جۆراوجۆر خزمه‌ت به خوێنه‌ره‌كانى ده‌كات من وه‌كو خوێنه‌رێك سوودم وه‌گرتووه له‌و بابه‌تانه‌ى كه تیایدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، جێگاى ده‌ستیان دیاره هیوادارم له ساڵى نوێ‌دا زیاتر بایه‌خ به پرسه‌كانى تایبه‌ت به ئافره‌ت بدات و ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه تا ئێستا باس نه‌كراوه، ئه‌و غه‌درو ناحه‌قیانه‌ى به‌رانبه‌ر به ئافره‌ت ده‌كرێت زیاتر به روونى شرۆڤه كردنى هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بتوانن ببنه لایه‌نێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناخۆشى و نه‌هامه‌تیانه‌ى كه له‌و رووه‌وه ده‌كرێت وه‌كو تر هه‌مووى جێگاى ده‌ست خۆشیه .
***
محه‌مه‌د نێروه‌یى بێژه‌ر له‌ده‌نگى كوردستان:
ب هه‌لكه‌فتا سالڤه‌گه‌رِا ده‌رچونا ئێكه‌م هژمارا گۆڤارا خازر پیرۆزباهیه‌كا گه‌رم ئاراسته‌ى سه‌رنڤیسه‌ر و ده‌سته‌یا نڤیسه‌ران و هه‌مى ستافێ وێ گۆڤارێ دكه‌م، گۆڤارا خازر هه‌ر ل روژا ده‌ستپێك و دهه‌یامێ كاركرنا خۆدا د ژیانا چاپه‌مه‌نیێ دا كارى روله‌كێ باش ژ هشیاركرنا گه‌نجان دوارێ رۆشنبیرى دا د جڤاكا مه‌دا بده ب تایبه‌تى ئالیێ دیرۆكى و جڤاكى و كلتوورى و جوگرافى هه‌ستێ نیشتمانى دڤى وارى دا گۆڤارا خازر هێژى زێده تر دكاره پێشدا بچه و گرنگیه‌كا زێده‌تر ژێرا بده ئه‌وژى ب پرِچه‌ك كرنا گه‌نجین مه ژ ئالیێن روشنبیریڤه ئه‌وژى ب بابه‌تێن كو د به‌رژه‌وه‌ندیا ره‌وشا ئیرۆ و پاشه رۆژه‌كا گه‌شتر دا به .
جاره‌كا دن بڤێ هه‌لكه‌فتێ پیرۆزباهیه‌كا گه‌رم ئاراسته‌ى سه‌رنڤیسه‌رو نڤیسه‌رێن گۆڤارا هان دكه‌م و داخازا سه‌ركه‌فتنێ ژێرا دخازم .
***
به‌رێز /سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌ش
ب / پیرۆزبایى
سڵاو ..
به‌بۆنه‌ى حه‌فته‌مین ساڵیادى ده‌رچوونى گۆڤاره‌كه‌مان گۆڤارى (خازر) جوانترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ستافى گۆڤار و رۆژنامه‌نووسان و سه‌رجه‌م رۆشنبیرانى سنوورى قه‌زاى به‌رده‌رِه‌ش ده‌كه‌ین، به‌راستى گۆڤارى خازر هێماى رۆشنبیرى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان و پێویسته هه‌موو دانیشتوانى ئه‌مشاره شانازى به‌م گۆڤاره بكه‌ن .
له‌گه‌ڵ رێزماندا.
سامر محه‌مه‌د ره‌شید
ل.رێكخراوه دیموكراسیه‌كانى به‌رده‌رِه‌ش
14/11/2009