به‌بۆنه‌ى حه‌وته‌مین ساڵرۆژى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره له‌گۆڤارى خازر ، سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌ش له چه‌ند چاڵاكیه‌كدا ئه‌م یاده‌ی نوێ كرده‌وه
25.11.2009
له 19/11/2009 به‌ئاماده‌بوونى نزیكه‌ى 200 كه‌س له رۆشنبیر‌و ئه‌ده‌ب دۆستانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌و له ژێرچاودێرى رێزدار مازن محه‌مه‌د سه‌عید قایمه‌قامى قه‌زاى به‌رده‌رِه‌ش چه‌ند چاڵاكیه‌كى جیا ئه‌نجامدرا , به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه


1- پێشانگایه‌كى وێنه‌یى تایبه‌ت به گۆڤارى خازر كرایه‌وه .
كه تێیدا گۆڤار و بروسكه‌و پیرۆزبایی و سوپاسنامه‌كانی گۆڤاری خازر خرابوونه روو .

2- وتارى قایمه‌قامى قه‌زاى به‌رده‌رِه‌ش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌و تێیدا به‌درێژایى ئاماژه‌ى به‌گرنگى خازر‌و پێشكه‌وتن و كاریگه‌ریى خازر له‌ئاستى ده‌ڤه‌ره‌كه‌و هه‌رێمى كوردستان دا .

3- ته‌وه‌رى به‌هرام شێروانى نوێنه‌رى لقى 9ى پارتى هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرا , كه له باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌گرنگى خازر دا له زیندووكردنه‌وه‌ى مێژووى كوردستان و ده‌ڤه‌ره‌كه .

4- وتارى ته‌حسین عیسمه‌ت به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى به‌رده‌رِه‌ش پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا ئاماژه‌ى به‌گرنگى خازر وه‌كو قوتابخانه‌یه‌ك له پێگه‌یاندنى نووسه‌رو رۆژنامه‌واناندا .

5- سه‌عید مه‌موزینى به‌رپرسى سه‌نته‌رو سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى خازر له‌وتارێكدا ئاماژه‌ى به‌رۆڵ و گرنگى خازرداو به‌درێژایى باسى له‌یه‌كه‌م ژماره‌ى خازر و گۆرِانكارى و ئامانجه‌كانى خازر تا دوا ژماره‌داو ، ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا كه خازر به‌رده‌وام ده‌بێت و ئامانجێكى گه‌وره‌ترى ده‌بێت له داهاتوودا .

6- خوێندنه‌وه‌ى بروسكه‌و پیرۆزبایى و ئه‌نجامى راپرسى كه پێكهاتبوو له چه‌ند پرسیارێكى جیاواز‌و له‌ماوه‌ى دوو مانگدا كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرابوو ، به‌بۆنه‌ى حه‌وته‌مین ساڵرۆژى گۆڤارى خازر .

