مه‌به‌ستى لیستى حه‌دبا له‌دامه‌زاندنى له‌شكر چیه ؟
سه‌عید مه‌موزینى
2009-10-10
وه‌كو دیاره لیستى حه‌دبا هه‌وڵى دامه‌زراندنى سوپایه‌كى پێكهاتوو تایبه‌ت به‌عه‌ره‌بى سوننه‌ى خه‌ڵكى موسڵ ده‌دات كه ئه‌ویش هه‌موویان پاشماوه‌ى به‌عسى رووخاون ، هه‌روه‌كو ئه‌سیل نوجێفى پارێزگارى موسڵ ده‌ڵێت ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌رێز نوورى ماڵكى وه‌رگرتووه . ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئالۆزتركردنى بارى ناڵه‌بارى موسڵ و هیچ خزمه‌تێكى شاره‌كه ناكات و ئه‌منیه‌تى بىَ ئه‌منى شاره‌كه ناپارێزێت ، و شاره‌كه ئاسایشه‌كه‌ى خراپتر ده‌بێت چونكه مه‌به‌ستى لیستى حه‌دبا له‌و له‌شكره به‌پله‌ى یه‌كه‌م دژایه‌تى كردنى كورد و پارته كوردیه‌كانى موسڵه‌و راگه‌یاندنى شه‌رێكه ، له‌كاتێكدا ده‌بوایه حه‌دبا له‌شوێنى دامه‌زراندنى له‌شكر بیرى له ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كى گشتى نیشتمانى بكردبایه‌وه بۆ موسڵ چونكه كێشه‌ى موسڵ له بنه‌ره‌تدا سیاسیه نه‌ك له‌شكرى و به‌له‌شكر چاره‌سه‌ر ناكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌رِاى سوننه‌كانى عه‌ره‌ب حه‌دبا په‌یوه‌ندى به كۆنه جاشه‌كورده‌كانه‌وه كردووه كه بیان هێنێته ریزى ئه‌م سوپایه ، ئه‌وه‌ى شوێنى سه‌رسورِمانه ئه‌گه‌ر راست بێت بۆ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رێگا به‌لیستێك بدات ببێته خاوه‌ن له‌شكر بۆ دژایه‌تى كردنى دیموكراسى خوازانى شاره‌كه كه ده‌بێت سه‌رۆك كۆمارى عێراق و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رێگا له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنى له‌شكرێكى له‌م جۆره نه‌ده‌ن كه هه‌موو ژیانیان دژایه‌تى خه‌ڵكى عێراقیان كردووه به‌تایبه‌ت كورد و عه‌ره‌به دیموكراسى خوازه‌كان ، چونكه له‌شكره‌كه پاشماوه‌ى له‌شكرى به‌عسه ، له‌شكرى به‌عسیش ئامێرێك بووه له‌ده‌ستى سه‌دام حوسێنى روخاو ئه‌ویش به‌دژى خه‌ڵكانى عێراق به‌كارى ده‌هێنا وه‌كو جه‌لاد خه‌ڵكى عێراقیان ده‌كوشت و ئه‌شكه‌نجه ده‌داو راوه رووتیان ده‌كرد و خه‌ڵك له‌ده‌ستى ئه‌وانه ناڵه‌ى ده‌هات ، ئه‌مرِۆكه ئه‌م له‌شكره تواناى نیه خه‌ڵكى موسڵ ئاسووده بكات ، جگه له‌وه‌ش پارێزگارى موسڵ سوودێكى مادى زۆر له‌و له‌شكره ده‌كات و ماڵ و موڵكى تایبه‌تى خۆیشى پىَ ده‌پارێزێت ، هه‌روه‌كو ده‌بینرێت زۆر پۆلیسى كردۆته پاسه‌وانى مه‌زره‌عه‌كانى تایبه‌تى خۆى كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه و درووست بوونى له‌شكرێكى له‌م جۆره‌ش گونجاو نیه له‌گه‌ڵ یاسا و چاره‌سه‌رى زامه قوڵه‌كانى خه‌ڵكى ماندوو له‌شه‌رِو ته‌قینه‌وه‌كانى موسڵ و بێكارى رۆڵه‌كانى ئه‌مشاره ناكات ، خه‌ڵك پێویستیان به چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كانه له‌رێگه‌ى گوتوبێژ نه‌ك درووست كردنى له‌شكرێكى گه‌وره له پێناو دژایه‌تى خه‌ڵكانیتر كه ئه‌و له‌شكره ده‌بێته دارده‌ستى لیستى حه‌دباو نه‌كه‌سیتر و خه‌ته‌رێكى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عێراقى یه‌كگرتو و دیموكراسى چونكه له‌كه‌شى ئه‌مرِۆى ئازادى دا پێویست به په‌روه‌رده‌ى نوێى خه‌ڵكى موسڵ و هه‌موو عێراق هه‌یه كه فێربن چۆن به‌شدارى له‌پرِۆسه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن و وێرانه‌كانى پاشماوه‌ى دیكتاتۆریه‌ت له‌ناو ببه‌ن و له‌مێشكه‌كان بێته سرِینه‌وه ، له هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن و داموده‌زگاكانى شاره‌كه ، زۆرتركردنى له‌شكرێكى تایفى پێچه‌وانه‌ى هزرى دیموكراسى و جڤاكى مه‌ده‌نیه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت مووسڵ پێویستى به له‌شكرى لیستى حه‌دبا نیه به‌ڵكو پێویستى به ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى شاره وێرانه‌كه هه‌یه بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران پێشگیرى له دامه‌زراندنى له‌شكرى تایفى بكه‌ن كه حه‌دبا خه‌ریكى دامه‌زراندنیه‌تى بۆ شه‌رِى هه‌موو دیموكراسى خوازانى عێراق ، ئه‌وه مه‌به‌ستى حه‌دبایه له‌دامه‌زراندنى له‌شكر .