ئایا موسڵ به‌رمیلێكى بارووته
سه‌عید مه‌موزینى
2009-10-10
سه‌ره‌رِاى رووخانى رژێمى سه‌دامى دیكتاتۆر و هاتنه پێشه‌وه‌ى كه‌شى ئازادى و دیموكراسى كه هه‌موو خه‌ڵكى عێراق به‌تایبه‌ت كورد چاوه‌رِوانى ئه‌وه بوون سته‌م له‌سه‌ریان لاببرێت و به‌مافه له‌ده‌ست چووه‌كانیان بگه‌ن چونكه له‌كاتى سیستمى دیكتاتۆریدا هه‌ر سته‌م له دیكتاتۆر چاوه‌رِوان ده‌كرێت و دیكتاتۆر ناوه‌كه‌ى له‌خۆیه‌تى یانى كوشتن و گرتن و سوتاندن و تاڵانكردن كه هه‌مووى و زیاتریش به‌رامبه‌ر به‌كورد كرا . كوردانى موسلیش سیاسه‌تى ته‌عریبیان له‌سه‌ر بوو بۆ ماوه‌ى زیاتر له 85 ساڵ و ئه‌و سیاسه‌ته شۆفینیانه كاریگه‌رى نیگه‌تیڤى خۆى به‌جىَ هێشت كه شوێنه‌واره‌كه‌ى تا ئه‌مرۆ به‌زه‌قى له‌موسڵ ده‌بینرێت و زۆر خانه‌واده‌ى كورد له‌ناو نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست له موسڵ تاوانه‌وه و ئێستاش خۆیان به‌عه‌ره‌ب ده‌زانن . كه ئه‌مرِۆكه‌ش لیستى حه‌دبا له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تى ته‌عریب به‌رده‌وامه و هه‌رِه‌شه له كوردانى موسڵ ده‌كات ماڵى خۆیان چۆڵكه‌ن و بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبێن و موسڵ بكه‌نه به‌رمیلێكى بارِووت و بیته‌قێننه‌وه چونكه موسڵ له‌ناو ئاگریش بسوتێت سه‌ركرده‌كانى حه‌دبا زیان نابینن و ژیانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق دابینكراوه ، بۆیه خه‌میان خه‌ڵكى موسڵ نیه . و ئه‌و نه‌هامه‌تی و ناخۆشیه‌ى كه خه‌ڵكى موسڵى كه‌وتۆته‌ناو ئه‌وان لێى بێبه‌شن به‌ڵام هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌موو كێشه‌كانى موسڵ هه‌ر لیستى حه‌دباى نادیموكراسیه كه له ووڵاتێكى دیموكراسى ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه‌یه ، بۆیه دیموكراسیه‌ت ره‌زیل كراوه‌و مافه‌كانى مرۆڤ پیشێلكراوه و واى لێهاتووه هه‌ندێك پیاو كوژ په‌یداببن له‌پێناو 50 تا 100 دۆڵار بێتاوانێك بكوژن و خانه‌واده‌یه‌ك ره‌ش پۆش بكه‌ن و كاتێك خانه‌واده‌كان ره‌شپۆش بوون ووڵاتێكى ره‌ش پۆش درووست ده‌بێت و خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌موو فرمێسك له‌چاوه‌كانیانه‌و ئاره‌زووى رۆژێكى خۆش ده‌كه‌ن . ئه‌و رۆژانه‌ى كه ده‌بىَ له‌كه‌شى دیموكراسى و ووڵاتێكى فیدرالى پێى بگه‌ن و دواى 6 ساڵ ئازادى خه‌ڵكى موسڵ له ئازادى بێبه‌شن و ته‌نیا به‌شیان ده‌نگى ته‌قه‌و ته‌قینه‌وه‌و لێدوانه‌كانى پارێزگارێكى دیكتاتۆرده‌بن . ئه‌وه‌ش په‌روه‌رده‌یه‌كى هه‌ڵه‌یه و له‌ووڵاتێك كه بانكى دیموكراسى و ئازادى ده‌كات .
شارى موسڵ بوویته دۆزه‌خێكى گه‌وره وه‌كو سێگۆشه‌ى به‌رمۆداى لێهاتووه كه خه‌ڵك نا‌وێرن خۆى لێ نزیك بكه‌ن و شارى هاتوو نه‌هات و كاوڵكاریه ، كه ئه‌وانه‌ى له‌ناو شارن هه‌ڵدێن و ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى شارن تخونى ناكه‌ون و ئه‌وانه‌ى تیایدا كارده‌كه‌ن گیان له‌سه‌ر ده‌ستن . به‌ڵام ده‌بێت بپرسین بۆ ئه‌م ره‌وشه چاره‌سه‌ر ناكرێت و له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه خه‌مێكى لێناخورێت چونكه دووره له ئه‌قڵ و مه‌نتق ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپ و خراپتر و خراپترین برِوات كه دوا پڵه‌ى وێرانیه‌كانه ، خه‌ڵكه‌كه سه‌ره‌رِاى گوێ بیستى ته‌قینه‌وه‌كان گوىَ بیستى لێدوانه ناخۆشه‌كانى لیستى حه‌دباش ده‌بن ، گه‌لۆ به‌رمیلى بارووت ده‌بێت چۆن بێت كاتێك ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه به‌ره‌و ده‌ڤه‌ره كورد نشینه‌كانى ساده‌و به‌عوێزه و شه‌ریخان و خه‌زنه‌و شنگار هات مه‌به‌ست چى بوو ؟ ئایا كۆمه‌ڵ كوژى كوردان نیشان نادات كه كۆمه‌ڵ كوژى و ته‌عریب و ته‌بعیس هێشتا به‌رده‌وامه و رێگاى له‌پێش نه‌گیراوه و خه‌ڵكه زیان دیده‌كه‌ش تووشى زیانى گه‌وره‌تر نایه‌ن ، ده‌بێت به‌رمیلى بارووت چۆن بێت كه كاتژمێر 5ى به‌یانى له‌خه‌وى شیرین ژیانى خه‌ڵك تاڵ بكرێت ، ژن و منداڵ و پیره‌مێرد ته‌نیا به‌تاوانى كورد بوون لۆرى بومبرێژكراویان بۆ ره‌وانه بكرێت ، ئایا ئه‌م سته‌مه له‌كوردى هه‌ژارو هه‌موو خه‌ڵكى موسڵ به‌س نیه ؟ ، و كىَ به‌هاناى ئه‌و خه‌ڵكه دێت و خه‌ڵكه‌كه له‌و به‌رمیله بارِووتانه رزگاربكات .