ژیاننامە

 

 

ژیان ، خۆشى و نەخۆشى ، ژان و ئاسوودەیى ، کارو خەباتەو خەڵکانێکیش هەن بەتەمبەڵى دەیبەنە سەر و هەرکەسەو ژیاننامەیەکى هەیە ، و هەموو ژیاننامەیەک نانووسرێت و خەڵک بایەخى پێنادەن ، ژیانى مایکڵ جاکسۆن و جۆرج w بۆش هەردووکیان بایەخیان هەیە بۆ خەڵک چونکە لەژیاندا سەرکەوتووەکان سەرمەشقى ژیانن و مەرج هەموو دەم مرۆڤەکان سەرکەوتوون و شکەست یەکەم پڵەیە بەرەو سەرکەوتن . ئەوەى گرنگە هەمووان پێیان خۆشە لەژیانێکى خۆش و بەختەوەردابژین و هەن لەژیاندا رێ خۆشکەرن بۆ شادى خەڵک و ، هەندێکیش تامردن کارى باش نازانن و خەڵکانى پێچەوانەش زۆرن ، ژیانیش ئەزموونە هەروەکو وتراوە ،  پڕە لەکێشەو سەر ئێشەو هەڵەو هەڵە لەژیان ، زەروورەتێکە بۆ بەردەوامیدان بەژیان ، چونکە ژیان گەورەترین زانکۆیەو ئەوەى مرۆڤ لەژیاندا فێرى دەبێت لەگەورەترین زانکۆکانى ژیان چەنگى ناکەوێت ، دەمەوێت زۆربژین بۆ ئەوەى زۆربمینم و خزمەت بکەم ، چونکە دەڵێن ژیان کورتە ، شەست حەفتا ساڵە ، بەدەگمەن خەڵکانێک دەگەنە سەد ساڵ و سەرووتر ، بەڵام کە لە ٤٠ ساڵ تێپەڕى ئەگەر چاوت لەخۆت نەبێت دەبێت هەموو رۆژ لەرێگاى دکتۆربیت ، داودەرمان دەخۆیت و ئەو بڕە ژیانەى کەدەمێنێ بەنەخۆشى دەڕواتە سەر ، چەند خۆشبەختن ئەوانەى فێربن ژیان چاکەیەو چاکە ژیانە . هەروەکو لە پەرتوکخانەیەکى گەورە کابرایەک وتى : من پێویستیم بەخوێندنەوەى ئەو پەرتوکانە نیە چونکە لەهەمووى ئەوە نووسراوە باشە بکەو خراپە نەکەیت ، ئەوە ئەو مانایە نادات کە ڕاى ئەو کابرایە درووستە ، و ماناش نادات کە هەڵەیە چونکە عەرەب وتویەتى ( عالم بلا عمل ، زنبور بلا عسل ) . بۆیە ژیان بەخشینەو ، بەخشین چاکە وەکو مێشى هەنگ .

 کورد گوتوویەتى ( کەم ژیان و کەل ژیان ) و هەموو خەڵکى دونیاش بەگەورەو بچوکەوە لەوە هاوبەشن کە  دەبێت بژین .

 

 

 

خازر