شێوازى ژیانى مێرووله له هه‌موو مێرووه‌كانى تر زیاتر له مرۆڤ ده‌چێت

2009-08-19
كۆمه‌لێكی زانای ئه‌مه‌ریكی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه شێوازى ژیانى مێرووله زۆرتر به مرۆڤ ده‌چێت وه‌ك مێرووه‌كانى تر . چونكه ئه‌وان كارى چاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سوپا دروست ده‌كه‌ن و دوژمنیش به دیل ده‌گرن . زانا ( تید شۆلتز ) له‌كاتى گه‌شتێكیدا له به‌شی تایبه‌تى تیره‌كانى مێرووله له مۆزه‌خانه‌ى مێژووى سروشتی له واشنتۆن دیاری كرد كه مێرووله به یه‌كێك له گرنگترین پێكهێنه‌ره‌كانی رێكخستنه ژینگه‌ییه‌كان داده‌نرێت و به ون بوونی ئه‌م مێرووه زۆر له‌و هاوسه‌نگییه تێكده‌چێت . شۆلتز ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌و هه‌موو ژیانى خۆى ته‌رخان كردووه بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر تیره‌كانى مێرووله كه‌ئه‌وانه‌ى له كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكیدان له 200 تیره پێكهاتوون و خۆراكی سه‌ره‌كییان بریتیه له برِینی هه‌ندێ به‌شی رووه‌ك و روواندنیان له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان له‌ژێر زه‌وى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی خۆراك سوودی لێ ببینن .
هه‌روه‌ها زاناكه روونى كرده‌وه كه ئه‌م تیرانه یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى جۆرێكی تایبه‌تی به‌كتریا ده‌ده‌نله‌سه‌ر له‌سه‌ر له‌شی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو به‌رگرییه‌كی سروشتی دژى نه‌خۆشییه‌كان به‌كاری بێنێت به‌تایبه‌تى ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ى له ئه‌نجانی گه‌شه‌كردنى رووه‌كه‌كان په‌یدا ده‌بن له جێوشوێنی ئه‌م مێرووانه له ژێر زه‌وى .
توێژه‌كه‌ى گوتیشی كه مێرووله به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵ كار ده‌كه‌ن بۆ وه‌به‌رهێنانى و به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و باخانه ، چونكه یه‌ك مێروو ناتوانێت به‌ته‌نها دروستی بكات هه‌رچۆن مرۆڤ به‌ته‌نها ناتوانێت ئابوورى ولاتێك دروست بكات .