تاوان كردن و جۆره‌كانى تاوانبار

كامه‌ران شاكر سلیم
2009-10-10
تاوان كردن : ئه‌وكاره‌یه كه همیشه تاوانبار ئه‌نجامى ده‌دات دژ به كه‌سانێك ، وه مافیان پێشێل ده‌كات و كاره‌كه دژ به ده‌قه‌كانى یاسا بێت ، وه‌به‌پێى تاوانه‌كه تاوانبار له دادگادا سزا ده‌درێت .
جۆره‌كانى تاوانبار :
وه‌به‌پێى بۆجوونه‌كانى زاناى ئیتالى سیزارى لۆمبرۆنزۆ پسپۆر له بوارى نه‌خۆشى یه‌كانى مێشك ( ێبیب الامراێ ئعقلیه ) تاوانبار ده‌كرێن به چه‌ند جۆرێك كه ئه‌مانه‌ن :
1- تاوانبار له زگماك ( المجرم بالولاده)
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى تاوان له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ، كه‌سانێك هه‌ن تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه خۆیان حه‌زیان له تاوانه به مه‌به‌ستى ناوبانگ ده‌ركردن و خۆ ده‌رخستن به‌سه‌ر كۆمه‌لگه و تۆقاندنى هاولاتیان ، بۆیه ئه‌و جۆره تاوانیارانه به سروشت تاوانبارن و مه‌ترسییان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ى كه تیایدا ده‌ژین .. وه‌هیچ كاتێك دوو دڵ و په‌شیمان نین له‌و كاره‌ى كه كردوویانه و به‌زه‌ییان نایێت به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌ى كه زولمیان لىَ كردووه‌و مافیان پێشێل كردووه چ به‌كوشتن و برینداركردن و ئازاردان یاخود به‌هه‌ر شێوازێكى تر بێت .. وه‌زۆربه‌ى له‌م جۆره تاوانبارانه به توندى دادگاى ده‌كرێن و به سزاى خۆیان ده‌گه‌ن و كه‌سى زوڵم لىَ كراویش پاشگه‌ز نابىَ له سكالاكه‌یى و داواى ئیجرائاتى یاسایى ده‌كات ، وه دادگاش بریارى خۆى ده‌سه‌پێنىَ به‌سه‌رى دا .
وه‌له پێشنییاره‌كانى لۆمبرۆنزۆ هاتووه كه‌وا چاكترین رێگه چاره بۆ رزگاربوونى كۆمه‌لگا له مه‌ترسى ئه‌م جۆره تاوانباره ترسناكانه دوور خستنیان له كۆمه‌لگادا به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى له‌گه‌ل چاودێریه‌كى توند‌و تیژ یان به‌ندكردنى هه‌تاهه‌تایه یاخود كوشتن‌یان .
2 - تاوانبارى به‌هۆى له‌ده‌ستدانى ژیرى ( المجرم بالجنون ) :
تاوانبارى شێت جۆره‌كه له جۆره‌كانى تاوانبارى ترسناك به‌لام تاوانبارى له‌م جۆره كه‌سانێكن ژیر نین و هیچ هه‌ستێكیان نییه و بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه ئه‌و كرداره‌ى ئه‌نجامیان داوه به‌تاوانى بزانن به‌لكو لایه‌نى باش و خراپ جیانه‌نه‌كه‌نه‌وه بۆ چاكسازى و نه‌هێشتنى مه‌ترسی له‌م تاوانبارانه ده‌بێت له‌ژێر چاودێرى و چاره‌سه‌ركردنى پزیشكی و مامۆستاى پسپۆربن له بوارى ده‌روونناسیدا .
3) تاوانبار به عاتیفه ( المجرم بالعاگفه ) :
ئه‌و جۆره تاوانبارانه كه‌وا تووشی تاوان ده‌بن به‌هۆى فشارێكى ده‌روونى به هێزه‌وه تا راده‌یه‌ك كاریگه‌رى زۆر ده‌بێ به‌سه‌ریاندا و ناچار ده‌بن په‌نا ببه‌نه به‌ر ئه‌نجامدانى تاوان كه خۆى له‌خۆیدا پێِش جێبه‌جێ كردنى تاوانه‌كه له ئاماده‌باشیدا نه‌بووه و هیچ مه‌به‌ستێكى خراپی نه‌بووه ، ئه‌م جۆره تاوانبارانه مه‌ترسیان نییه بۆسه‌ر كۆمه‌لگا و بۆ چاكسازى ئه‌م جۆره تاوانبارانه ده‌بێ كه‌مێك له ژێر چاودێرى پزیشكی ده‌روونناسیدا بن .
4 ) تاوانبار به لێراهاتن و لاساییكردنه‌وه ( المجرم بالعاده و التقلید ) :
هۆى ئه‌م جۆره تاوانبارانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ژینگه‌و كۆمه‌لگایه‌ی كه تیایدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و كه‌سانێك هه‌ن تاوان ئه‌نجام ده‌دان و ده‌وربه‌ریش هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانى تاوان وه‌ك لاساییكردنه‌وه‌و راهێنانیان به كرده‌وه‌ى ناشارستانی و ره‌فتارى نابه‌جێ و دژ به ده‌قه‌كانى یاسا .
وه‌ك چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى دزى كرد له رووى پلان دانان و كات و شوێنى دزیكردن و جێبه‌جێ كردنى كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى پراكتیكى وه لاساییكردنه‌وه‌ى هاورِێیانى تاوانباره‌كه ، ئه‌م جۆره‌ش تاراده‌یه‌ك مه‌ترسیان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌لگا بۆیه به‌پێی بۆچوونه‌كان لۆمبرۆزۆ تاوانبارى له‌م جۆره‌ش پێویستییان به ئامۆژگارى به‌رده‌وام هه‌یه تا ماوه‌یه‌كى دیاریكراو .
5 ) تاوانكردن له‌لایه‌ن تاوانباره‌وه له‌ناكاو ( المجرم بالێدفه ) :
هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ش جۆرێكیترن له تاوانباران به‌لام له بنه‌رِه‌تدا به حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیان نییه به‌لكو له‌ژێر فشارێكى ده‌روونى یان قه‌زا و قه‌ده‌ر یاخود به‌هۆى پاڵنه‌رێكى ده‌ره‌كى دووچارى تاوان ده‌بن و دواى روودانى تاوانه‌كه راسته‌وخۆ په‌شیمان ده‌بنه‌وه هه‌رچه‌نده به ویست و خواستى خۆیان نه‌بووه به‌لكو له ده‌ره‌وه‌ى ویستى ئه‌وان بووه ( خارج عن ارادتهم ) وه تاوانبارى له‌م جۆره مه‌ترسییان نییه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه وتاراده‌یه‌ك تاوان لێكراوه له تاوانبارى خۆش ده‌بێ و نایه‌وىَ تاوانبار به‌هیچ جۆرێك سزا بدرىَ چونكه خۆى له‌خۆیدا رووداوه‌كه به ویست و خواستى تاوانبار نه‌بووه به‌لكو قه‌زا و قه‌ده‌ر بووه و دادگاش لێخۆشبوونه‌كه په‌سند ده‌كات و برِیارى ئازادبوون ده‌دات ده‌رهه‌ق به‌تاوانبار .
ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ى تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن رۆشنبیرن یان نه‌خوێنده‌وارن ؟
هه‌روه‌ك دیار‌و ئاشكرایه له‌هه‌ر شوێنێك كه مرۆڤی تێدا ده‌ژیت كه‌سانى باش و خراپی هه‌یه به‌لام جیاوازى هه‌یه له كۆمه‌لگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌لگایه‌كى تر و ولاتێك بۆ ولاتێكى تر بۆیه به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنى رێژه‌ى تاوانكردن له‌لایه‌ن تاوانبارانه‌وه و ئاستی خوێندنیان و هۆى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتووه كه‌رێژه‌یه‌كى زۆر له