گوندی سێكانی بچووك
ئا / سابیر زنگه‌نه
2009-10-10
گوندی سێكانی بچووك ده‌كه‌وته رۆژهه‌لاَتى شاری موسڵ و رۆژئاوای قه‌زای به‌رده‌رِه‌ش به دوورى ( 10 ) كم و نزیكه‌ی ( 30 ) كم له شاری موسڵ دووره و سه‌ر به ناحیه‌ی باشوكه‌و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی ( 600 ) كه‌س ده‌بن و كه به‌زاراوه‌ی گێژانی قسه ده‌كه‌ن و له عه‌شیره‌تی گۆرانن .
ناوی گوندی سێكانی له چیه‌وه هاتوه ؟ :
ناوی سێكانی بچووك له‌وه هاتووه كه ( 3 ) كانی ئاوی هه‌بووه خه‌ڵكی گوند‌و شوێنه‌كانی تر بۆ ئاوه‌دانی و خواردنه‌وه به كاریان ده‌هێنا كه به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م كانیه ئاویان به جۆرێك كه‌میكردووه كه ده‌توانین بڵێین هه‌ر نه‌ماوه و خه‌ڵكی گونده‌كه به‌ده‌ست بێ ئاوی ده‌ناڵێنن و زۆر له ماڵه‌كان به‌م هۆیه‌وه باریان كردووه‌و هه‌ر كه سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ی نه دار ده‌بینی نه شینایی هه‌یه .
یه‌كه‌م جار ئه‌م گونده ئاوه‌دان كرا :
ئه‌م گونده زۆر كه‌س بۆ به خێوكردنی ئاژه‌ڵ ماوه‌یه‌ك لێى ژیاون به‌لاَم كاتى بووه ، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1945 عه‌دۆ میكائیل و كه‌س و كاری گونده‌كه‌یان ئاوه‌دان كردووه ، پاشان خانه‌واده‌یه‌كی تر هاتوونه‌و تا ئێستا له گه‌ڵیان ده‌ژین و چه‌ند ماڵێكیش كه چووبونه‌وه موسڵ ئه‌وانیش ئێستا به هۆی هه‌رِه‌شه‌ی تیرۆرستان گه‌رِانه‌ته‌وه شوێنی خۆیان كه زیاتر له ( 20 ) ماڵ ده‌بن و به هۆی گه‌وره بوونی گوند‌و نه‌بوونی ئاو نه‌یانتوانی برِۆنه‌وه ناو گوند ، ئه‌م ( 20 ) ماڵه گوندێكی تری بچووكیان بۆ خۆیان درووست كردووه به ناوی سێكانی نوێ كه ده‌كه‌وێته سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌كی نێوان به‌رده‌رِه‌ش - موسڵ ، خه‌ڵكی گوند له‌م بنه‌مالاَنه پێك دێن كه چه‌ند به‌ره بابێكن به ناوی ( عه‌دۆ میكائیل و مه‌جید جادر و محه‌مه‌د وه‌رشان و محه‌مه‌د یونس ئه‌مین ) .

گوند له رووی مێژوو و شوێنه‌واره‌وه
گوندی سێكانی بچووك پێش (113) ساڵه دروستكراوه ، ئه‌مه‌ش به‌وه دیاره مزگه‌وتێكی هه‌یه كه به داخه‌وه له ساڵی ( 1980 ) هاتۆته خراپ كردن و نوێژه‌ن كراوه‌ته‌وه ته‌نیا به‌ردێك و قورئانێكی ماوه كه به پێی مێژووی سه‌ر به‌رده‌كه كه ئه‌م مزگه‌وته به‌ر له ( 113 ) ساڵه دروست كراوه ، به‌ردێكی تری هه‌یه له ناو حه‌وشی مزگه‌وت كه كاتی خۆی ئاویان به ژێر زه‌وی هێناوته ناو مزگه‌وت و له ناو ئه‌م به‌رده ئاوه‌كه ده‌رده‌كه‌وت و خه‌ڵك ده‌ست نوێژیان پێ ده‌ستاند به‌لاَم ئاوی نه‌ماوه ، و گورِستانێكی هه‌یه پێى ده‌ڵێن گۆرستانى سه‌حابه كه چه‌ند گۆرِێكی درێژن ، به‌لاَم زۆریان شوێنه‌واریان نه‌ماوه هه‌روه‌ها گۆرِستانێكی تری هه‌یه ده‌ڵێن كاتی خۆی له شه‌رِی جیهانی دووه‌م كوردی توركیا هاتونه‌و له‌و شوێنه نه‌خۆشیه‌كی كوژه‌ك له ناویان به‌لاَوبوته‌وه كه به تاعون ناوی ده‌به‌ن و له‌و شوێنه مردوونه كه رێژه‌ی قه‌بره‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی ( 1000 ) گۆرِ ، هه‌روه‌ها نزیك له رووباری خازر شوێنه‌واری وه‌كو پارچه‌ی شكاوی گۆزه‌و به‌ردی جۆنی و زۆر شتی تر به‌دی ده‌كرێت كه ده‌كه‌وێته سنوورى ئه‌و گونده .

دیوه‌خانی گوند :
عه‌دۆ میكائیل برا گه‌وره‌ی گوند ، دیوه‌خانێكی هه‌بووه كه خه‌ڵكی لێ كۆده‌بوونه‌وه‌و گۆرانیان ده‌گوت ، ده‌ڵێن زۆر جار محه‌مه‌د مه‌لا ده‌هات و گۆرانی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌گوت كه گۆرانی بێژێكی ناسراوبووه له‌وكات ، هه‌روه‌ها به گوته‌ی چه‌ند كه‌سێك حه‌سه‌ن سیساوه‌ش سه‌ردانی ئه‌م گونده‌ی كردوه .
دروست كردنی قوتابخانه :
خه‌ڵكی ئه‌م گونده له خوێندن بێ به‌ش بوون و بۆ خوێندن ده‌چوونه ناحیه‌ی باشوك و حكومه‌تی عیراق هیچ كات گرنگی به‌م گونده نه‌ده‌داو تا روخانی رژێمی به‌عس قوتابخانه‌یان نه‌بوو ، به‌لاَم دوای ئازادی عێراق و هاتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م شوێنانه كه ئێستا ئه‌ركی پاراستنی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ و توانیان خانویه‌كی بچووك بۆ قوتابخانه دروست بكه‌ن كه مندالاَن تێیدا بخوێنن به زمانی شیرینی كوردی و بێ به‌ش نه‌بن له زمانی دایك .
رۆلی گوند له كوردایه‌تی :
له ساڵی 1963 تا 1975 چه‌ندین كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م گونده چه‌كی خزمه‌ت كردن به كوردینی یان هه‌ڵگرت و بونه پێشمه‌رگه له رێزی شۆرِشی ئه‌یلولی مه‌زن تاكو نسكۆی 75 به‌رده‌وام بوون له خزمه‌ت له هێزی حه‌سۆ میرخان كه ئه‌و كات سه‌رپه‌رشتی هێزی شێخانی ده‌كرد و یه‌كه‌م كه‌س كه په‌یوه‌ندی به شۆرِش كرد 1. شاكر خدر عه‌بدولره‌حمان 2. مه‌جید جادر یونس 3. یونس محه‌مه‌د یونس 4. ئیسماعیل عه‌بدولره‌حمان میكائیل بوون و پاش نسكۆ په‌رتو بلاَوی موسڵ و شوێنه‌كانى تر بوون .
ئابوری گوند
خه‌ڵكی ئه‌م گونده زۆربه‌ی ژیانیان له سه‌ر مه‌رِو مالاَت به خێو كردن و كشتوكاڵ و ئاودێریه ، هه‌روه‌ها گرد و ته‌لاَنی زۆره كه هه‌ریه‌ك له‌م گردانه پرِن له كه‌ره‌سته‌كانی خان‌و وه‌كو ( حه‌سۆو رمل و خۆل و به‌ردی بازی ) كه سودێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ دروست كردنی خان‌و به‌ره و ده‌توانین بڵیین كه زیاتر له په‌نجا له سه‌دی كه‌ره‌سته‌كان ده‌نێردرێنه شاری موسڵ . له رووی به‌ره‌و بومى كشتوكاڵیه‌وه‌ش دانه‌وێله‌كانی وه‌كو گه‌نم و جۆ له‌م گونده دێته چاندن .