له‌به‌رده‌ڕه‌ش دز خاوه‌ن ماڵێك بریندار ده‌كه‌ن هه‌ژار...له شه‌وی هه‌ینی له گوندی مه‌موزینی سه‌ربه‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، كاتژمێر 11ی شه‌و، 2 دز ده‌چنه نێو ماڵێكه‌وه. ساڵم میكائیل كه مه‌مۆستای گوند‌و ماڵه‌كه‌ی له‌نێو قوتابخانه‌یه. به‌مه‌به‌ستی فڕاندنی كوڕه‌كه‌ی كه (مه‌هدی)ی ناوه‌و ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 20 ساڵه، دوو دز ده‌چنه نێو ماڵه‌كه‌ی و دوای ئه‌وه‌ی مه‌هدی به‌هه‌وڵی خۆرزگاركردن له‌ده‌ستی دزه‌كان خۆی له‌زه‌وی ده‌دات و ده‌قیژێنێت، دزه‌كان كه ده‌مامكی دراوبوون، پێش راكردن بهچهقو برینداری ده‌كه‌ن. به‌لام خۆش به‌ختانه برینه‌كه‌ی سووك ده‌بێت.. شایانی باسه به‌پێی قسه‌ی دانیشتوانی گوند ئه‌مه نزیكه‌ی 2 ساڵه زۆر لهشهوهكان دز ده‌چنه سهرماڵهكان و خه‌ڵكی گوند به‌شه‌و پاسه‌وانی له‌خۆیان...
به‌هۆى هێرش كردنه‌سه‌ر رێكخراوى پارتى له‌موسڵ مندالێك شه‌هیدبوو وهاووڵاتیه‌كیش برینداربوو هه‌ژار-موسل ئه‌مرۆتیرۆریستان هێرشیان كرده‌سه‌ر رێكخراوى پارتى له‌موسڵ كه به‌هۆیه‌وه مندالێك شه‌هید وهاووڵاتیه‌كى دیكه‌ش برینداربوو له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌موسڵ كه‌نه‌یویست ناوی بدركێنێ به‌مالپه‌رى خازرى راگه‌یاند" ئه‌مرۆ دووشه‌مه كۆمهلهتیرۆریستێك بهنارنجۆكێك په‌ڵامارى رێكخراوى پارتیان له‌گه‌ره‌كى نه‌بى یونسى موسڵ دا لهئاكامى پهڵامارهكهدا مندالێك شه‌هیدبوو وهاووڵاتیه‌كى دیكه‌ش به‌سه‌ختى برینداربوون كه‌له‌نزیك شوێنى رِووداوهكه بوون، ِش
به‌رِێز حاجى : به‌رِاى من راگه‌یاندنى كوردى گۆرِانكارى باشى به‌سه‌ردا هاتووه‌و به‌رِێز حاجى : به‌رِاى من راگه‌یاندنى كوردى گۆرِانكارى باشى به‌سه‌ردا هاتووه‌و توانیویه‌تى تارِاده‌یه‌ك پیش بكه‌ویت دیمانه / دلدار هه‌ركى پ: كورته‌یه‌ك له سه‌ر ژیانى خوت بو خوێنه‌ران.؟ ناوم به‌رێز حاجى له‌شارى سلێمانى له‌دایك بووم، زیاتر له 12 ساڵه له رِاگهیاندن كارده‌كه‌م. پ: كىَ هانده‌رت بۆ تاكو ها تیته ناو كارى رِاگهیاندن؟ خیزانه‌كه‌م به‌تایبه‌تى دایكم هانده‌رم بوو پاشان هاوكارانم له ته‌له‌فزیۆنى ئه‌وكاتى گوڵان یارمه‌تیان دام. پ: رِهوشى رِاگهیاندنى كوردیى چون ده‌بینى؟ به‌رِاى من راگه‌یاندنى كوردى گۆرِانكارى باشى به‌سه‌ردا هاتووه‌و توانیویه‌تى تارِاده‌یه‌ك پیش بكه‌ویت، به‌ڵام هیشتا كارى زۆرگه‌وره‌تر ماوه كه، هه‌رچه‌نده زۆرى و بۆرى پیوه دیاره...
هه‌نگى كوشنده ئا/ شاکر موشیر عەزۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت (هه‌نگ) یان (هه‌نگوین) سوودێكى زۆرى هه‌یه له بوارى ته‌ندروستى و بازرگانى بۆیه زۆر كه‌س به خێوى ده‌كه‌ن یان هه‌وڵى به خێوكردنى ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌ك كه زۆرترین به‌رهه‌مى هه‌بێ، (د. كایر)یش یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه كه ده‌یوت : " وا له به‌رازیل ده‌كه‌م ببێته یه‌كه‌م ولاَت بۆ هه‌نگوین "، (د.كایر) زانایێكى ئه‌مه‌ریكى بوو له ئه‌مه‌ریكاى باشوور له ولاَتى به‌رازیل ده‌ژیا، برِوانامهى پزیشكیی وه‌رگرتبوو له بوارى بۆماوهزانى، بۆ ئه‌وه‌ى باشترین هه‌نگى ده‌ست ده‌كه‌وى له ساڵى 1956 گه‌شتێكى بۆ ولاَتانى ئه‌فریقا و ئه‌وروپا كرد و ده‌گه‌را تا ئه‌و كاته چه‌ند جۆره هه‌نگێكى ده‌ست كه‌وت، له ناو ئه‌و جۆرانه‌ش ئه‌وه‌ى له...
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن چییه و چۆن به‌رِێوه ده‌چێت؟ .. به‌شى دووه‌م پ.د. ناسح غه‌فور ره‌مه‌زان جۆره‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبژاردن چه‌ندین جۆرى هه‌یه، وه‌كو (هه‌ڵبژاردنى كۆتدراو، هه‌ڵبژاردنى گشتى، هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆ، هه‌ڵبژاردنى ناراسته‌وخۆ، هه‌ڵبژاردنى به‌ئاشكراو، هه‌ڵبژاردنى به‌نهێنى و... هتد). 1- هه‌ڵبژاردنى كۆتدار : - به‌پێى ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه مافى ده‌نگدان به‌ئاستى زانستى و تواناى دارایى و ره‌گه‌زى مرۆڤ و... هتد ده‌به‌سترێته‌وه. واته لێره‌دا به‌پێى دیاریكردنى كۆمه‌ڵه مه‌رجێك به‌شداریكردنى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه كۆتدراو سنوورداره ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ته‌نانه‌ت هاووڵاتیه‌كى خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه بێت و لهرِووى ته‌مه‌نیشه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بێت، به‌ڵام تواناى دارایى باش نه‌بێت و، ئاستى خوێنده‌وارى لاواز بێت یان...
ل مه‌یخانا كه‌ڤن موزه‌فه‌ر نواب و: ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د تاهیر مه‌یخانه نه‌یا دویره به‌لێ ما بۆچیه تۆ وه‌ك ئیسفه‌نجى مه‌یا مه‌یخانێ دمێژى و سه‌رخۆش نابى غه‌مگینى بۆ ئه‌ڤا ماى ژ عه‌مرێ شه‌ڤێ و پێكێت وان سهرخۆشا بۆ . . پێكێت خۆ هێلان؟! یان نێر بازن ب ئارهزویاخۆ وه‌ك جڤینێت سهركردێت عه‌ره‌با یان ژنه‌كا له‌شفرۆش بوو چ نێچیر بخۆ نه‌دیتبوون ل ڤێ جیهانا گنچرۆ هه‌كه تۆ ل وه رباى دا لسهرتاتیكێ خۆ داحهزو برسا وێ تێركهى داسىء مێلاكا وێ تژى هلما گه‌رم كه‌ى ماسهرما دێ تهكۆژیت؟ نیڤ گه‌رم من دكوژیت نیڤ هه‌لویست پێتر من ئازار د ده‌ت خانما من ئه‌م ژى وه‌ك تهلهشفرۆشین ده‌رد زنایێ دگه‌ل مهدكهت ئایینێ ده‌رۆ هزرا ده‌رۆ ده‌نگ و باسێن ده‌رۆ هۆزان و ره‌نگى خوێنێ سه‌خته دبیت لشینیا ملله‌ت...
ئه‌فسانه چیرۆك ئا/ یاسین سێكانی هه‌بى نه‌بى مالێك هه‌بین كرێچى بین له حه‌وشێك، رۆژێك خودان حه‌وش به‌ماله‌كه‌ى گۆت ده‌بى ده‌رچن له حهوشم به‌ته‌مامه بییفرۆشم. ماله‌كه ناچار بین بچن بۆ خویان له حه‌وش بگهرِن، دهگهرِیان ، له پهرِهى شار دیتیان پیرهژنىَ له به‌ر ده‌رگه دانیشتگه، چوین بۆ لاى پیره‌ژن ولێیان پرسى ئه‌گه‌ر له ده‌ورو به‌ر مالیان حه‌وشێك هه‌بیت بۆ فرۆشتن یان بۆ كرىَ. پیره‌ژن گۆتى وه‌للا من دوو خانگم (ژوورم) هه‌یه، بلا ئیكىَ بۆ ئێوه بىَ و ئیكێكیش بۆ من، به‌لاش بۆ خوتان له‌ناوى بن، وانیش گوتیان وه‌للا ئه‌یه باشه. ماله‌كه چوینه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى ههیانبى له‌بان پشت كه‌ره‌كه‌یان دانا‌و هاتن. پیره‌ژن كه‌فته براییكیان ئه‌وانى برده مال و خانگى بۆیان به‌تاڵ كرد‌و...
موسڵ: منداله رفێندراوێك ئازادكرا وشه‌ش تیرۆریستیش ده‌ستگیركران مالپه‌رى خاز ر:له‌ده‌ڤه‌رى باشیكى سه‌ربه‌پارێزگاى موسڵ منداله رفێنراوێك ئازادكرا وشه‌ش تیرۆریستیش ده‌ستگیركران سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانى سوپاى عێراقى له‌ده‌ڤه‌رى باشیك به‌مالپه‌رى خازرى راگه‌یاند:"ئه‌مرۆ هه‌ینى مندالهرفێندرواێك ئازادكرا لهلایهنهێزهكانى سوپاى عێراقى له‌باشیك كه‌له‌لایه‌ن 4كه‌سه‌وه رفێنرابوون و4تاونبارهكهش ده‌ستگیركرا، سه‌رچاوه‌كه گوتى" لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ل تاونبارهكان ده‌ستى ڵێكرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عیراقیه‌وه،له‌لایه‌كى دیكه‌وه هێزه‌كانى عیراقى له‌گه‌ره‌كى سوكهرى موسڵ لهههلمهتێكدا توانیان دوو تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ده‌ستیان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى جۆراوجۆرى تیرۆریستى هه‌بووه، شایه‌نی گوتنه: شاری موسل...
كۆنفرانسى هه‌شته‌مى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌ش سه‌ركه‌وتوانه كۆتایى هات سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌ش به‌ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باشووك و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ئه‌ندامانى سه‌نته‌ر و له‌ژێر درووشمى "بیرى ئازاد، پێگه‌یاندن، داهێنان" كۆنفرانسى هه‌شته‌مى خۆى سازكرد. كه‌تیایدا ووتارى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باشووك پێشكه‌ش كرا و دواتر ووتارى سه‌نته‌رو چه‌ندین راپۆرت خوێندرانه‌وه‌و گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر پرۆگرام و په‌یره‌وى ناوخۆ كرا. له‌كۆتاییدا به‌چاودێرى لێژنه‌یه‌كى یاسایى هه‌ڵبژاردن سازكرا كه ئه‌م به‌رێزانه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، له‌كۆى 252 ئاماده‌بوو: 1- سه‌عید مه‌موزینى 231 ده‌نگ 2- سالح عیسا 167 ده‌نگ 3- ره‌مه‌زان عه‌بدولره‌حمان 135 ده‌نگ 4- شه‌هاب ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید 120 ده‌نگ 5- نه‌زار به‌هرام عه‌زیز 103 ده‌نگ و دوو...
له‌موسڵ سه‌رۆك هۆزێكى كورد شه‌هیدكرا ماڵپه‌رى خازر:ته‌قینه‌وه‌ى مینێكى چێنراوله‌موسڵ شه‌هیدبونى سه‌رۆك هۆزێكى كوردوكوره‌كه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانى سوپاى عێراقى له‌موسڵ كه‌نه‌یویست ناوى بهێندرێت به بهمالڵهرى خازرى راگه‌یاند" ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه رێكه‌وتى8/8/2010 مینێكى چێنراولهنێوان گوندى ئهعجوبه وشارى موسڵ ته‌قیه‌وه له‌ئاكامدا بووه هۆى شه‌هیدبوونى سه‌رۆك هۆزێكى كوردوكوره‌كه‌ى كه‌له‌نزیك رووداوهكهبوون،دواتر هێزه‌كانى ئه‌منى موسڵ له‌شوێنى رووداوه‌كه لێكۆلینه‌وه‌یان ده‌ست ڵێكرد،